تەندروستی

01:51 - 2/2/2020

دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆرێکی هەورامی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە موژدەیەکی دڵخۆشکەری ڕاگەیاند

 

لەبری هەواڵی ترسێنەر، هەواڵی دڵخۆشخکەرتان پێدەڵێم لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە:
سەرەڕای ئەوەی کە پێویستە هەموو ڕێگا و ڕێکارێکی خۆپارێزی بگرینە بەر بۆ ڕێگری لەم پەتا ڤایرۆسیە جیهانیە،  شانبەشانی هەوڵە زۆرەکانی ووڵاتان بۆ دۆزینەوە ڤاکسینێک بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندهەواڵێکی خۆش دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە:
یەکەم:
خۆشبەختانە حکومەتی چین کیتی تاقیگەیی سەرکەوتوانە دروست کردووە و بە ووڵاتەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە کە توانای دەستنیشانکردن و دڵنیابوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە لەو کەسانەدا کە تایان هەیە لەماوەی (دوو تا سێ کاتژمێر)دا .
دووەم:
خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسی کۆرۆنا نوێیە توانای بەرگەگرتنی نییە لە پلەی گەرمی بەرز و ژینگەی گەرمدا. کە لە پلەی ۵٦ پلەی سەدیدا بێت بۆماوەی نیو سەعات ئەوا دەمرێت.
کەواتە ئەگەر ئەو شتانەی کەبەکاریان دێنین باش بکوڵێنرێنێن ئەوا مەترسی توشبونمان لەسەر نابێت یان زۆر کەم دەبێت، وە دەبێت لەو خواردنانە خۆمان بەدوور بگرین کە گۆشتی کەم کوڵاو یان نەکوڵاو و خاوی تێدایە.
وە توێژەران پێیان وایە کە لەم وەرزی سەرمایەدا باش وایە کە بەردەوام پلەی گەرمی ناو ماڵەکانمان لە سەروو بیست پلەی سەدیەوە ڕابگرین چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ توانای بەرگەگرتنی پلەی گەرمی بەرزی بۆماوەی درێژخایەن نیە.
سێیەم:
ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەئاسانی لەلایەن کحولی ئامادەکراوی پزیشکی بە خەستی (٪۷٥) و گیراوەی کلۆرەوە پاکدەکرێتەوە و لەناودەچێت و نابێتەهۆی گواستنەوەی نەخۆشیەکە.
چوارەم:
لەکاتی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەوە بۆ یەکەمجارە لە نەخۆشخانەیەکی شاری ووهان بەیەکجار و پێکەوە بیست تووشبووی ئەم ڤایرۆسە کە تەمەنیان لەنێوان (۱۵ بۆ ٦۵ ساڵە) باری تەندروستیان باش دەبێت و دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە.

دکتۆر محمد سبحان محمد هەورامی

پەیلوایو تۆ؟
Loading...
پەیلوای

هیچ پەیلوایە نەنریانەرە.

فرەتەرین...