کوردستان

09:08 - 30/3/2020

جە ٢٤ کاتژمێری ویەردەنە٢٤ کەسێ تازێ جە هەرێمەنە توشو کرۆنای بیێنێ

جە ٢٤ کاتژمێری ویەردەنە٢٤ کەسێ تازێ جە هەرێمەنە توشو کرۆنای بیێنێ

هەورامان نیوز
وەزارەتو تەندروسی حکومەتو هەرێمی، وەڵاشکەردۆ، جە ماوەو ٢٤ کاتژمێرا ویەردەینە (٥٠٠) کەیسێشا وشکنێنێ نە شارەکاو هەرێمینە، ٣٢٤ هەولێر، ١٢٠ سلێمانی، ٥٦ دهۆک و جە ئەنجامنە ٢٢ تووشبیێ تازێ بە کۆرۆنا تۆمارکریێنێ.
کوچێ وەڵێ ئیسەینە وەزارەتوتەندروسی حکومەتو هەرێمو کوردستانی، جە وەڵاکەردێوەنە ئامارو تازەو توشبیا و ئانێ وەشێبیێنێ بە ڤایرۆسو کۆرۆنای وەڵاکەردۆ.
ئینەیچ  دەقو وەڵاکەردەیۆکەو  وەزارەتو تەندروسیین:
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٣٢)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
١. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٥٤٧٤) هاوڵاتی بوون لە (٣٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢١٦) لە هەولێر، (١٩٢) لە سلێمانی، (٧٣٣) لە دهۆك، (٥٠) لە هەڵەبجە، (٣٥) لە ڕاپەڕین، وە (٤٢٤٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٥٩) هاوڵاتی.
٢.  پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٠٠) پشکنین ئەنجامدراوە، (٣٢٤) هەولێر، (١٢٠) سلێمانی، (٥٦) دهۆك، دەرەنجام (٢٢) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەمشێوەیەی خوارەوە:
• پارێزگای هەولێر (٨) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٤) نێر تەمەنیان (٤٠، ٣٧، ٣٢، ٣١) ساڵ و (٤) مێ تەمەنیان (٣٢، ١٦، ١٤، ٢) ساڵ، کە سێیان لە کەرەنتن بوون و لە وڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە، پێنجیان بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانن.
• پارێزگای سلێمانی (١٤) پۆزەتیڤ، کە بەڕەگەز (٦) نێر تەمەنیان (٦٤، ٥٧، ٣٤، ٣٢، ٣٠، ٤) ساڵ و (٨) مێ تەمەنیان (٦٠، ٥٤، ٤٠، ٢٩، ٢٢، ٢٠، ١٧، ١٤) ساڵ، کە حەوت لە تووشبووان لە قەزای دەربەندیخانن و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون، وە حەوت لە ناو شاری سلێمانین کە پێنچ لەوان پێشتر گەشتیان کردبوو وە دووەکەی تر پێشنەی گشتیان نیە.
٣. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (١٥٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٦) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

پەیلوایو تۆ؟
Loading...
پەیلوای

هیچ پەیلوایە نەنریانەرە.