فەرهەنگ و هونەر

01:12 - 17/10/2020

دەقی پەیامی سەرەخۆشیی مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عوسمان محەممەد هەورامی

گرمەو شرێخەی هەوری دوورێ دٶس وەفەنا بەردەن مەغزو رەگ و پٶس گڕەی شەرارەی نار مەهجووری بەردەن وەغوبار کٶگای سەبووری

بە داخ و پەژآرەیەکی زٶرەوە، هەواڵی کٶچی دوایی شآعیر و نووسەرو زمانناسی گەورەی گەلەکەمان مامٶستا (عوسمان محەمەد ساڵح هەورامی) رادەگەیێنین کە ئەمڕۆ بە نەخٶشی کٶچی دواییکرد بٶ بەردەم بارەگای سٶز و کەرەمی یەزدانی تاک و تەنیا گەڕایەوە، ناوبراو شآعرێکی دیارو زمانشیرین و پەروەردەکارێکی کەمنموونەش بوو لە بواری شیعری منداڵاندا، هاوکات یەکەم کەسە کە نوێخوازی لە فٶرم و ناوەرٶکی شیعری هەورامیدا هینایە کایەوە، سەرەڕای دیوانی شیعرییەکانی و نووسینەکانی خٶی، هەوڵێکی زٶری داوە بٶ کٶکردنەوەو بە چاپگەیاندنی بەرهەمی ژمارەیەک لە شاعیرەکانمان، هەروەها پێداچوونەوە بە دەیان بەرهەمی ئەدەبیدا.

خوالێخٶشبوو یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری مەڵبەندی رٶشنبیری هەورامان و یەکەم سەرنووسەری گٶڤاری هەورامان بوو، هاوکات هاوکارێکی هەمیشەیی و سەرێکی دیار بوو لە چالاکییەکانیدا.
لە دەستدانی (مامٶستا عوسمان) زیانێکی گەورە بوو بە بواری رٶشنبیری کوردی بە گشتی و ناوچەی هەورامان بە تایبەتی.

   مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان
                         ١٥/١٠/٢٠٢٠
 

پەیلوایو تۆ؟
Loading...
پەیلوای

هیچ پەیلوایە نەنریانەرە.