ئینەیچ وتار‌و سەرۆک و زانکۆین
میوانانی خۆشه‌ویست
هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن بۆ زانكۆی سۆران. خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزین كه له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌دا، بۆ جارێكی تریش له سایه‌ی هه‌وڵ و چالاكییه ئه‌كادیمییه‌كان لێك كۆبووینه‌ته‌وه و له خزمه‌تتانداین. به تایبه‌تی زۆر به گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌ین، كه له رێگه‌ی دووره‌وه‌و به تایبه‌تتر له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانی جوان، ته‌شریفیان هێناوه و ئه‌مڕۆ لێره له ده‌ستپێكی ئه‌و كاره مه‌زنه‌ی كه ده‌ستمان داوه‌تێ، له‌گه‌ڵمانن. هه‌موو لایه‌كتان به‌خێربێن و هیوای سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازین.
هێژایان
بونیادی هزریی ئێمه له بیاڤی كاری ئه‌كادیمیدا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیا و پسپۆڕیی و پێویستیی داڕێژراوه. له روانگه‌ی ئێمه‌وه، هه‌موو پرس و بابه‌تێك پێویستی به خۆته‌رخانكردن و لێوردبوونه‌وه‌و شه‌ن و كه‌وی زانستییه، به‌ڵام ده‌بێ بزانین كه ئه‌و شه‌ن و كه‌وه زانستییه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئایدیایه‌كی به‌هێز و روون و، پشت ئه‌ستوور به هێزی پسپۆڕی نه‌بێ، ناتوانێ به‌رهه‌مهێنه‌ری مه‌عریفه بێت و كه‌لێنێك پڕبكاته‌وه. دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هۆرامانناسیی زانكۆی سۆران، ده‌ره‌نجامی ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه. ئایدیای ئه‌م سه‌نته‌ره و پێویستیی كاركردن له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، هه‌روه‌ها هه‌بوونی كه‌سانێكی پسپۆڕ له چه‌ند ره‌هه‌ندێكی جیاوازه‌وه، ئومێدوارمان ده‌كه‌ن كه چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می مه‌عریفی بین له روونكردنه‌وه‌ی جۆری تێگه‌یشتنمان سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. كه بێگومان ئه‌م مه‌عریفه‌یه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێ له به‌دیهێنانی تێگه‌یشتنێكی تۆكمه سه‌باره‌ت به ماهیه‌تمان.
خۆشه‌ویستان
كوردناسی وه‌ك بوارێكی پسپۆڕی و وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، له رابردوودا و تا هه‌نووكه‌ش، له دوو ره‌هه‌نده‌وه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی چڕ و پڕ هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، كه به‌شێكی به‌رچاو له نه‌ریتی كاری كوردناسی له روانگه‌ی ئه‌وانی تره‌وه بووه و، دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه به‌وشێوه‌ی پێویسته، سه‌رنج نه‌خراوه‌ته سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان. ئه‌مه تا راده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی كردووه‌ته سه‌ر ناسنامه و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆمه‌ڵ. ئێمه باوه‌ڕمان وایه، كه پێویسته له ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كانی مێژوومان بكێشرێنه ناو و بیانخوێنینه‌وه، تا بتوانین له لایه‌كه‌وه خۆمان وه‌كو بكه‌ری ناو ئه‌و پڕۆسه مه‌عریفییه بخه‌ینه‌ڕوو و، له لایه‌كی تریشه‌وه بگه‌ین به تێگه‌یشتنێكی هه‌مه‌لایه‌ن و خۆماڵییانه له خۆمان. دامه‌زراندنی ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌ره‌نجامی وردبوونه‌وه‌یه له‌و خاڵانه، كه له رابردوودا وه‌كو سه‌رنج له بواری كوردناسیدا هه‌بوون.
ئازیزان
دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری هۆرامانناسیی، وه‌بیرهێنانی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه، كه ئێمه بۆ به‌دیهێنانی رێنسانس له ژیانماندا، پێویستمان به دوو بابه‌تی گرنگ هه‌یه. یه‌كه‌میان تێگه‌یشتن له بوونی خۆمان، دووه‌میش به‌دیهێنانی گفتوگۆ، چ له‌گه‌ڵ رابردوومان و چ له نێوان ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. هه‌ورامان له مێژووی كوردستاندا، شوێن و پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له زۆر باره‌وه نادیار ماوه‌ته‌وه و نه‌كه‌وتووه‌ته ناو گفتوگۆوه چ له‌گه‌ڵ خۆی و، چ له‌گه‌ل ده‌ورووبه‌ریشی. ئه‌مه له كاتێكدایه، كه ئاوڕ له ئه‌ده‌بیات، شێواز و فه‌رهه‌نگی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل سرووشت، ئه‌ندازیاری، هونه‌ر، ئاین و ئاینناسی و زۆر پرس و بابه‌تی دیكه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه، كه ئێمه‌ی كورد خاوه‌نی چ سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزی ژیاریین و چه‌نده كاریگه‌ر ده‌بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ستی پێبكه‌ین و بیناسینه‌وه و له كۆنتێكستی گشتی كۆمه‌ڵگاكه‌شماندا بیخه‌ینه ناو گفتوگۆوه. بۆیه زێده‌ڕۆیی تێدا نییه ئه‌گه‌ر بلێین، ئیمه له زۆر باره‌وه له مێژوو و رابردووی خۆمان ون و بێگانه بووین. له‌كاتێكدا ئه‌وه بنه‌مایه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، هه‌ر رێنسانێكی راسته‌قینه له میژووی میله‌تاندا، پێویستی به خۆناسیی جه‌وهه‌ری و گفتوگۆی به‌رده‌وام هه‌یه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ورامانناسی، به‌ڵكو له زۆر بواری تری نه‌ناسراوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا راسته و، دواجار ئه‌ركی ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانه، قۆڵی هیمه‌تی لێ هه‌ڵماڵن و به روانگه‌یه‌كی پسپۆڕانه‌وه، تیشكیان بخه‌نه سه‌ر و، رێگاكانی رێنسانسێكی كوردستانی رۆشن بكه‌نه‌وه.
خۆشه‌ویستان
بواره‌كانی كاركردن له هه‌ورامانناسی به مێتۆدی به‌شداریكردنی پسپۆڕییه جۆراوجۆره‌كان، كه له به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، ئه‌مه كارێكی قورس و هه‌مه‌لایه‌ن و له هه‌مان كاتدا پڕ بایه‌خه و پێویستی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه. خۆشحاڵێن كه له به‌رنامه‌ی داڕێژراوی ئه‌م سه‌نته‌ره‌دا، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به ورده‌كارییه‌وه داڕێژراون. هه‌ر ئه‌مه‌شه وامان لێده‌كات ئومێده‌وار بین به ئه‌نجام و به‌رهه‌مه‌كانی. هیواداریشین ئێوه‌ی ئازیز و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا ده‌ستیان ده‌ڕوات و شاره‌زاییان هه‌یه، هه‌مبانه‌ی هزرییان بخه‌نه كار، تا پێكه‌وه بتوانین كارێكی پڕ به‌رهه‌م و كاریگه‌ر ئه‌نجام بده‌ین.
جارێكی دیكه، وێڕای به‌خێڕهێنانی هه‌موو ئێوه ئازیزان، به پێویستی ده‌زانم سوپاس و پێزانینی خۆم و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ پێشكه‌شی به‌ڕێوه‌به‌ران و دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م سه‌نته‌ره بكه‌م، كه دڵسۆزانه و ماندوونه‌ناسانه، هه‌لومه‌رجی به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه گرنگه‌یان ره‌خساند.
سه‌رفراز و سه‌لامه‌ت بن
ئینەیچ بەرنامەو پرۆگرام‌و سەنتەرو هەورامانشناسین چەنی دەسەو ئامادەکارا:
سەنتەری هۆرامانناسی / زانکۆی سۆران
[پڕۆپۆزەڵ و بەرنامەی کار]
پێشەکی:
هۆرامان هەمیشە مەڵبەندێکی گرنگی کو‌لتووریی بەرهەمێنانی هزر و بیری کراوە، زمان و ئەدەبی باڵا، هونەری بیناسازیی خۆگونجێنەر لەگەڵ سرووشت، کەڵچەری ژندۆستی و ژینگەدۆستی بووە و هەیە. بە درێژایی هەزاران ساڵ توانیویەتی نەک هەر بمێنێتەوە، بەڵکو گەشەش بکات و ئەڵتەرناتیڤی نوێ بۆ پرسە نوێکانیش پێشکەش بکات. تەنانەت بەو کەمە لێکۆڵینەوانەی کە لە بواری هۆرامانناسیدا ئەنجامدراون، دەتوانرێت ئەو ڕاستییە کەشف بکرێت کە ئاسایشی کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی هۆرامان، تەندرووستی و تەمەندرێژیی دانیشتوانەکەی، پتەویی و بەهێزیی تەڵان و تەلارەکانی، پەسەندکراویی حیکمەتی دێرینی بۆ ژیان و کۆی گشتیی دونیابینییەکەی بۆ سەرجەم پرسەکان، هەر لە کشتوکاڵ و ئاودێرانەوە تا فەرمانڕەوایی و دەستەڵاتداریی سیاسیی، هەموویان شایستەی پەرەپێدان و چاولێکردنن. لێرەدایە کە سەنتەری هۆرامانناسی دەیەوێت دەست بۆ ئەم خەزێنە مەزنە ببات و لەگەڵ هەمووانیشدا بەشی بکات.
لەگەڵ هەموو ئەوەی کە ئاماژەی پێدرا، بەڵام لێرەدا پرسیارێکی گەورە و گرنگ دەتوانێت ڕاست ببێتەوە و بەم شێوەیە خۆی بەیان بکات کە بۆچی لەگەڵ بوونی ئەو هەموو سامانە گەورە هزری و ئەدەبی و کولتوورییە، ئێمە ئێستا لە بەرامبەر گۆرانییەک، دەقێکی ئەدەبی یان بیرۆکەیەکی سیاسیی ئەوانیتردا واقمان وڕ دەمێنێت؟ بۆچی موحتاجی ئەوەین ئەوێکیدی نەسیحەتمان بکات و ڕێمان نیشان بدات؟ بۆ لە ئاست ئەوانیتردا دەست بە سینگ وەستاوین؟ بە کورتی، بۆچی نموونە باڵاکانمان لە خۆمان نین؟ لە وەڵامی ئەم پرسەدا، ئێمە لەو باوەڕەداین کە لەبەر چەندین هۆکار، لە ناویاندا داگیرکاری و ئیستیعمار، دابڕانێکی گەورە لە نێوان ئێمە و مێژووماندا ڕوویداوە بە جۆرێک کە بە مێژوو و کەلەپووری خۆمان نامۆ بووین یان کراوین. ئەم لەخۆنامۆبوونە گەیشتووەتە ئاستێک کە هەمیشە لە ناو هەناوی هزریی میللەتانیتردا بە دوای چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤ بۆ کێشەکانمان دەگەڕێن. لەوەش زیاتر، دۆخێکی سایکۆلۆژیی وەهامان لا درووست بووە یان لا درووست کراوە کە هەمیشە هیچی ئەوانمان لە شتی خۆمان پێ باشترە. بە دڵنیاییەکی زۆرەوە دەتوانرێت ئەوە بگوترێت کە بەشێکی بەرچاو لەو کێشانەی کە ئەمڕۆکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا زەق بوونەتەوە، بەرهەمی ئەو لەخۆنامۆبوونەن، بەرهەمی دەستبردنە بۆ چارەسەرکردنی دەردەکانی ئەم میللەتە بە پشتبەستن بە دەرمانی میللەتانی دیکە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێویستە، بە بێ دابڕان لە جیهانی ئێستا، کۆتایی بەو دابڕانە مێژووییەی خۆمان بهێندرێت.
زانکۆی سۆران، لەوەتەی لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دامەزراوە، لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە ڕۆڵێکی ڕاستەقینەی زانکۆیی لە ناو کۆمەڵگادا بگێڕێت و زانکۆ بکاتە ناوەندێک کە کاری بە تەنها بریتی نەبێت لە خوێندن و بەخشینی بڕوانامە لە چوارچێوەی هۆڵەکاندا، بەڵکو ئامانجییەتی زانکۆ بکاتە کارەکتەرێکی ئەکتیڤی ناو کۆمەڵگا و زانکۆ بە بازاڕ و کۆمەڵەوە ببەستێتەوە. لەم چوارچێوەیەشدا زانکۆی سۆران سەدان پڕۆژەی هەبووە و بە بەردەوامیی لە دەرەوەی سنووری پۆلەکانی خوێندنی زانکۆییشدا کاری کردووە. کردنەوەی سەنتەرەکانی تایبەت بە زمان، سۆسیۆلۆژی، کەلەپوورناسی و دەستنووسخانە بەشێک بوون لەو هەوڵانە. ئێستاش بە کردنەوەی سەنتەری هۆرامانناسی، زانکۆی سۆران دەیەوێت بڵێت کە دامەزراوەیەکە لە نێوان چیا سەرکەشەکانی جیۆگرافیاکەی و پرسە ئەکادیمییەکاندا قەتیس نامێنێت، بەڵکو دەست بۆ بابەتە دەستبۆنەبراوەکان دەبات و دەیەوێت بۆ کۆتاییهێنان بە لەخۆنامۆبوونی مێژوویی هەنگاوی گرنگ بنێت.
ناو: سەنتەری هۆرامانناسی
دروشم: پاراستنی ڕابردوو، بەهێزکردنی داهاتوو
لۆگۆ: دواتر لە لایەن لیژنەیەکی هونەرییەوە دیاریی دەکرێت
پێناسە: سەنتەری هۆرامانناسی ناوەندێکی ئەکادیمییە. لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆرانە. لە چوارچێوەی پێوەرە ئەکادیمییەکاندا کار دەکات بۆ ناساندنی زیاتری ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیاری هۆرامان.
مێژووی دامەزراندن: سەنتەری هۆرامانناسی، بە پشتبەستن بە بڕیاریی زانکۆیی ژمارە ----- ی ساڵی ٢٠٢٠ەوە دامەزراوە.
ئامانج: سەنتەری هۆرامانناسی وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی سەر بە زانکۆی سۆران کار دەکات بۆ:
یەکەم: کۆکردنەوە و پاراستنی سامانی کو‌لتووریی ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیاری هۆرامان.
دووەم: بە پشتبەستن بە زانست و تەکنۆلۆژیای نوێ، لە زمان، ئەدەب، مێژوو، کۆمەڵگا، هونەر، حیکمەتی ژیان و ژینگەی هۆرامان و تەواوی ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیاری هۆرامان دەکۆڵێتەوە.
سێیەم: ناساندن و هاوبەشیکردنی مەعریفەی بەدەستهاتوو لە توێژینەوە زانستییەکان بۆ پێشکەشکردنی ئەڵتەرناتیڤی شایستە بۆ کێشەکانی سەردەم بە ئامانجی بونیاتنانی داهاتوویەکی بەهێز.
چوارەم: لە سۆنگەی باوەڕبوون بەوەی کە دەبێت لە ناو زماندا بە دوای ژیاردا بگەڕێیت، سەنتەری هۆرامانناسی گرنگی دەدات بە نووسین، وەرگێڕان و خوێندن بە هۆرامی.
شێوازی کار: سەنتەر بە شێوەیەکی ئەکادیمی کار لە سەر هۆرامانناسی دەکات. هانی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە سەر بابەتی تایبەت بە پرسی هۆرامان دەدات. هەوڵ دەدات توێژینەوەکان لە کۆنفرانسە زانستییەکاندا بخاتەڕوو و دواتریش لە چوارچێوەی گۆڤارێکی زانستیدا چاپیان بکات. سەنتەر کار لە سەر لایەنە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکانی دیکەش دەکات و بە گوێرەی پلان و پێویستی، دیدار، سیمینار و پانێڵی گفتوگۆ ساز دەدات. سەنتەری هۆرامانناسی، هەروەها، بایەخ بە چاپکردنی بەرهەمی چاپنەکراو، نووسین و وەرگێڕان بە هۆرامی و لە سەر هۆرامان دەدات. سەنتەری هۆرامانناسی لەگەڵ سەنتەرەکانی دیکەی سەر بە زانکۆی سۆران و هەروەها ناوەندەکانی دیکەی دەرەوەی زانکۆش هەماهەنگیی دەبێت و بە گوێرەی تایبەتمەندییان کاری هاوبەش ئەنجام دەدەن.
پێکهاتەی ڕێکخراوەیی:
سەنتەری هۆرامانناسی لەم بەشانەی لای خوارەوە پێک دێت:
یەکەم: بەڕێوەبەرایەتیی سەنتەرەکە؛ لە بەڕێوەبەر و جێگرەکەی پێکدێت. نوێنەرایەتی یاسایی و مەعنەویی سەنتەرەکە دەکات. کاروباری ئیداری و دارایی لە ژێر سەرپەرشتیی ئەم هۆبەیەدا دەبێت.
دووەم: هۆبەی توێژینەوە و کاروباری ئەکادیمی؛ بەرپرسێکی دەبێت و ستافێکی ٣ کەسی؛ لە کاتی ئاڵۆزبوونی ئەرکەکانیدا دەتوانێت کەسی دیکە بە شێوەی کاتی لە ناو سەنتەرەکە بخاتە کار. کار دەکات بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی چالاکییە ئەکادیمییەکانی سەنتەرەکە. هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ بابەتەکان دەخاتە بەردەم ئەنجوومەنی سەنتەرەکە بۆ بڕیار لە سەر دان.
سێیەم: هۆبەی کۆکردنەوە، پاراستن و پەرەپێدان؛ بەرپرسێکی دەبێت و ستافێکی ٣ کەسی؛ لە کاتی ئاڵۆزبوونی ئەرکەکانیدا دەتوانێت کەسی دیکە بە شێوەی کاتی لە ناو ناوەندەکەدا بخاتە کار. کار دەکات بۆ بەدۆکیۆمێنتکردن و دیجیتاڵیزەکردنی کارە هونەری و ئەدەبییەکان و هەروەها پەرە بە کاری نوێخوازانەش دەدات.
چوارەم: هۆبەی کاروباری ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوە؛ بەرپرسێکی دەبێت و ستافێکی ٣ کەسی؛ لە کاتی ئاڵۆزبوونی ئەرکەکانیدا دەتوانێت کەسی دیکە بە شێوەی کاتی لە ناو ناوەندەکەدا بخاتە کار. کار دەکات بۆ بەستنەوەی سەنتەرەکە بە ناوەندە هاوشێوەکانی دیکە، پەیداکردنی کۆمەک و پاڵپشتیی ماددی و مرۆیی بۆ سەنتەرەکە و هەروەها بەرهەمەکانی سەنتەرەکەش بڵاو دەکاتەوە.
ستافی سەنتەرەکە:
سەنتەری هۆرامانشناسی لەلایەن ئەنجوومەنێکی پێنج کەسییەوە بەڕێوەدەبرێت کە باڵاترین دەستەڵاتی ئیداریی سەنتەری هەیە. ئەم ئەنجوومەنە لە بەڕێوەبەر، جێگری بەڕێوەبەر و بەرپرسی هۆبەکانی سەنتەرەکە پێک دێت.
دەستەی دامەزرێنەران:
پ.ی. د. هەژار ڕەحیمی
د. فازڵ حمە سعید
م. هۆشەنگ دارا
ئیمان عەبدوڵا عومەر
پەیلوای
هیچ پەیلوایە نەنریانەرە.