هەورامان

01:09 - 22/3/2021

بنکەی ژینگەپارێزیو ژیۆای، تایبەت بە نەورۆزی پەیامێوش دا

بنکەی ژینگەپارێزیو ژیۆای، تایبەت بە نەورۆزی پەیامێوش دا

هەورامان‌نیوز: بنکەی ژینگەپارێزیو ژیوای ج شارو پاوەو وەرکەوتو کوردستانی، بەبۆنەو سەرو ساڵێ کوردیێ و نەورۆزیەو پەیامێوو پیرۆزباییش پەخش کەردەو. ژیوای پەیامەکەشنە هامکات چەنی پیرۆزکەردەی جەژنەو نەورۆزی، پەیمانەو وەفاداریش چەنی ڕێوازو شەهیداو ژینگەو هەورامانی تازە کەردێنەو.
🔹دەقو پەیامەکەیشا:
🔶پەیامی ئەنجومەنی  ژینگە پارێزی ژیوای بە بۆنەی نەورۆزی ٢٧٢١ کوردی
🔸لەگەڵ هاتنی نەورۆز وەرزی
نوێبوونەوە و ژیانەوەی سرووشت دەستپێدەکا. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گەلی ئێمە تیکهەڵکیش بوون لەگەڵ ژینگە و ژینگە دۆستی بووە. کلتوور و فەرهەنگ و موسیقای ئێمە هەر لە سیاچەمانەوە- کە بەشێکی زۆری ناوەڕۆکەکەی لاواندنەوەی سرووشتە- تا حەیران و هۆرە و ... هێمای ژینگەدۆستی و رێز و وەفای ئێمەیە بۆ ژینگە و سرووشت.
🔸وەکوو ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای داواکارین لە کاتی بەڕێوەبردنی بۆنەکانی تایبەت بە نەورۆز و گەشت و سەیرانەکانتان وێڕای لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنە تەندرۆستییەکانی تایبەت بە پەتای کرۆنا وەک ئەرکێکی نیشتمانی پارێزی ژینگە و سرووشت بن.
🔸لە نەورۆزی ٢٧٢١ لە گەڵ شەھیدانی سەوزمان بەڵێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە و لە پێناو ڕێگای ئەو شەهیدانە یەکدەنگ و یەک هەڵویست دژی کاولکاری ژینگە دەوەستین.
🔸نەورۆزی هێمای ڕزگاری و ئازادی و نیشانەی زیندوویەتی گەلی ئێمە پیرۆز بێ لە سەرجەم گەلی کوردستان و بە تایبەت دەڤەری هەورامانی ڕەنگین و هیوادارین ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ دەسکەوت و ئەندیشەی سەوز و نیشتمان دۆستی چرای ڕێگای تێکۆشانمان بێت.
🔥 نەورۆزتان پیرۆز🔥

پەیلوایو تۆ؟
Loading...
پەیلوای

هیچ پەیلوایە نەنریانەرە.