هەورامان نیوز
ئەمڕۆ یەكشەممە 20ی 4ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن چەند خاوەن دوكانێكی زێڕنگر ئاگادار كراونەتەوە، كە كەسێك چەند پارچەزێڕێكی ساختەی لە چەند دوكانێكی زێڕنگر ساغكردووەتەوە.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد، كە دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون، لەلایەن هێزەكانمانەوە ناسنامە و شوێنی تۆمەتبار بەناوی (ڕ. ا. ڕ) دەستنیشان كرا، كە تۆمەتبار خەڵكی سووریایە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان كرد.
ئاسایشی هەولێر داواش دەكات، كە “هەر كەسێك سكاڵای لەسەر هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بكات.”
دەشڵێت: “سوپاسی هاووڵاتییان دەكەین، كە هەمیشە هاوكارمانن لە پێدانی زانیاری.”
س: xebat.net