هەورامان نیوز
ئاستۆن ڤێلا ئارەزووی گواستنەوەی ئێندریکی بەهرەمەندی بەرازیلی و یاریزانی ریال مەدرید بەشێوەی خواستن دەکات، لە کاتێکدا یاریزانەکە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بژاردەکانی داهاتوویەتی بۆ ئەوەی خولەکی زیاتری یاریکردن بەدەست بهێنێت.
رۆژنامەی تایمز بڵاوی کردووەتەوە، ئاستۆن ڤێلا چاودێری بارودۆخی ئێندریک دەکات بۆ ئەوەی پێش دەستپێکی وەرزی نوێ هێڵی هێرشبەری یانەکەیان بەهێز بکەن.
Aston Villa are interested in taking Real Madrid striker Endrick on loan with the Brazilian wonderkid assessing his options
✍️ @CharDuncker
https://t.co/eMOQRUd8T2
— Times Sport (@TimesSport) August 10, 2026
ئێندریک لە ساڵی 2024 بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەند لە پاڵمێراسەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، بەڵام بەهۆی رکابەرییەکی زۆرەوە نەیتوانیوە خولەکی پێویست بۆ یاریکردن بەدەست بهێنێت.
لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو بە خواستن چووە لیۆن، لەوێ لە 16 یاری خولی فەرەنسی، 5 گۆڵی کرد و 7 ئەسیستی هەبوو. ئەم ئاستە وای کرد بۆ مۆندیال بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکرێت، بەڵام لەوێش تەنیا لە 4 یارییدا وەکوو یەدەک بەشداریی کرد. ئێستا ئێندریک چاوەڕێیە بزانێت لە پلانەکانی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی ریال مەدرید چۆن دەبێت، بەڵام بەپەرۆشە بۆ ئەوەی بەردەوام یاری بکات.
ئاستۆن ڤێلا دوای رۆیشتنی مۆرگان رۆجەرز بۆ چێڵسی و پێشبینی چوونی لیۆن بەیلی بۆ هال سیتی، دەیەوێت بژاردەکانی هێرشبردن زیاد بکات. هەروەها کۆتاییهاتنی خواستنەکانی جەیدن سانچۆ و هارڤی ئێلیۆت وای کردووە ڤێلا پێویستی بە یاریزانی زیاتر بێت.
س: yariga.net







