هەورامان نیوز
دوای ئەوەی چوارشەمی رابردوو لافاوێكی وێرانكەر روی لە نیپال و هەرێمی تبتی چینی كرد و ناوچەیەكی فرەوانی وێران كرد و كارەساتی نایەوە، هێشتا گەڕان بە دوای زیندووان و تەرمی ونبووەكان لە ژێر پاشماوەی رووخاو و كان و تونێلەكان بەردەوامە، لەوكاتەی ئاماری قوربانیان روو لە هەڵكشانە.
دەستەی بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی نیپال رای گەیاند كە ئاماری قوربانیانی لافاوەكەی هەفتەی رابردوو بۆ 1050 گیانلەدەستدان و 3916 ونبوو زیادی كردووە، لە هەرێمی تبتی چینیشەوە، میدیا فەرمییەكانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ 16 گیانلەدەستدان و 546 ونبوو دەكەن، بەوەی كۆی ژمارەی قوربانیانی لافاوەكە لە هەردوو وڵات بۆ 1066 گیانلەدەستدان و 4462 ونبوو بەرز بووەتەوە.
وەك میدیاكانی نیپال ئاماژە دەكەن لە نێو قوربانیان سەتان گەشتیار و كرێكاری بیانی هەن، لەوانە 583 بیانی لە نیپال كە چارەنووسیان دیار نییە و ئەوان خەڵكی 30 وڵاتن، 261 كەسیش لە چین كە خەڵكی 23 وڵاتن، لە نیپال تا ئێستە چارەنووسی 639 كرێكار دیار نییە و ئەوان لەناو وێستگەكانی كارۆئاوی و پڕۆژەكانی دروستكردنی بەنداو گیریان خواردووە، لە هیندستانیش لە ویلایەتی ئۆتارا برادیش 17 تەرم لە نزیك رێڕەوی رووبارەكەی لە شوێنی لافاوەكەوە هاتووە، دۆزراونەتەوە.
س: wishe.net







