• هەواڵی بەپەلە

ئامانجی هێزەكەمان تێكەڵبوونە لەگەڵ سوپای نوێی سوریادا

هەورامان نیوز

فەرماندەی گشتیی هە.سە.دە دەڵێت، ئامانجی هێزەكەیان تێكەڵبوونە لەگەڵ سوپای نوێی سوریا، جەختیش لە گرنگیی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا كردەوە بۆ لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینی لایەنە جیاوازەكان.

مە.زڵوم عە.بدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هە.سە.دە) رایگەیاند، ئامانجی هێزەكانیان روونە و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە سوپای نوێی سوریا بەبێ ئەوەی بیر لە دامەزراندنی حكومەت و پەرلەمانی جیاواز بکەنەوە، جەختیشی لە گرنگی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا كردەوە بۆ لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینی لایەنە جیاوازەكان.

ئەو لێدوانەی مەزڵوم كۆبانێ لەدوای ئەوە دێت، مەرهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەدان دۆسێی هە.سە.دە چارەسەر بكرێت، بەڵام نابێت لەناو سوپای نوێی سوریا وەك هێزێكی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.

وەزیری بەرگری سوریا جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی سەرجەم هێزە چەكدارەكان بە سەركردایەتی وەزارەتی بەرگری.

س: www.knwe.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین