• هەواڵی بەپەلە

ئامانج ئەکرەم ریزی شەقڵاوە جێدەهێڵێت؟

هەورامان نیوز

هەورامان نیوز

ئامانج ئەکرەم لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک رایگەیاند کە پەیوەندی بە شەقڵاوە نەماوە.

دوای ئەوەی ئامانج ئەکرەم هێرشبەری شەقڵاوە رۆشتنی خۆی لە یانەکە راگەیاند، یاریزانی ناوبراو لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند:

بریاری رۆشتنم لە شەقڵاوە دابوو بە هۆی ئەوەی لەگەڵ راهێنەری تیپەکە نەگونجانێک لە نێوانمان روویدابوو، بەڵام کەمێک لە مەوبەر دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ راهێنەری تیپەکە هەموو شتێک گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی و منیش لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەکەی بناری سەفین بەردەوام دەبم.

ماوەی سێ وەرزە ئامانج رابەرایەتی هێلی هێرشبەری شەقڵاوە دەکات و وەرزی رابردوو توانی 12 گۆڵ تۆمار بکات، ئامانج پێشووتر بۆ یانەکانی هەندرێن ، برایەتی ، پێشمەرگەی هەولێر ، دەربەندیخان لەگەڵ ئاکرێ یاریی کردووە.

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین