• هەواڵی بەپەلە

ئه‌مه‌ریكا: هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل به‌رگریی لێ ده‌كه‌ین

هەورامان نیوز

دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌، دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌ خه‌ریكه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆره‌كه‌ له‌ خاكی ئه‌ودا كراوه‌، تۆڵه‌ بستێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن.
لۆید ئاستین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكانی دایه‌وه‌ و له‌باره‌ی كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌ گوتی، قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن. ئه‌و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن كێشه‌كان له‌ رێی دیپلۆماسییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاڵۆزی و توندوتیژییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی دا له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا به‌رگریی له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ئیسماعیل هه‌نییه‌ی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس، دوای به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌كه‌ی له‌ تارانی پایته‌خت له‌ رێی درۆنێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی كوژرا.

له‌ بۆردمانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، سێ كوڕ و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ئیسماعیل هه‌نییه‌ كوژران

مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له‌ بۆردمانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیلدا بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، سێ كوڕ و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی ئیسماعیل هه‌نییه‌ كوژران، مانگی حوزه‌یرانیش له‌ بۆردمانێكی تردا كه‌ ماڵه‌كه‌ی ئیسماعیل هه‌نییه‌ به‌ ئامانج گیرابوو، خوشكێكی ئیسماعیل هه‌نییه‌ و زاوایه‌كی و 11 كه‌سی تر كوژران كه‌ زۆرینه‌یان له‌ خزم و كه‌سی هه‌نییه‌ بوون.
ئیسماعیل هه‌نییه‌ی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس، دوای به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌كه‌ی له‌ تارانی پایته‌خت له‌ رێی درۆنێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی كوژرا.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین