هەورامان نیوز
تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ریكى له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، به‌رپرسانى حكوومه‌تى شه‌رع راسته‌وخۆ له ئازه‌ربایجان به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى تورك كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئایار، تۆڕى هه‌واڵى سى ئێن ئێن له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى ئیسرائیلى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، به‌م دواییه كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى نێوان به‌رپرسانى سووریا و ئیسرائیل به‌ڕێوه چووه، ئه‌مه‌ش “پێشهاتێكى ده‌گمه‌نه”.
سه‌رچاوه‌كه زانیارى زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، “كۆبوونه‌وه‌كه له ئازه‌ربایجان بووه، عودید بیسوق سه‌رۆدى ده‌سته‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان له سوپاى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى سووریا كۆبوونه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى تورك.تا ئێستا به‌رپرسانى سووریا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه نه‌داوه و به‌ڵام كه‌ناڵى 12 ئیسرائیلى دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئه‌م دیداره ئه‌نجام دراوه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا دوو رۆژ له ریاز له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى لێ‌كرد شه‌رع بچێته ناو رێككه‌وتنى ئیبراهیمیه‌وه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه. پێشتر شه‌رع له رێكخراوێكى تیرۆریستى بوو به ناوى”ئه‌بومحه‌مه‌د جۆلانى” هه‌میشه دوژمنایه‌تى خۆى بۆ ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
س: wishe.net