• هەواڵی بەپەلە

ئیسرائیل بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی حەماس دەگرێت

هەورامان نیوز

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی كردە سەر شاری غەزە و رای گەیاند كە لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا بەرپرسێكی بزووتنەوەی حەماسی گرتووە، دووپاتی كردەوە كە تا رادەستكردن و داماڵینی چەكی بزووتنەوەی حەماس ئۆپراسیۆنەكانی بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ سێشەم یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل رای گەیاند كە لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەت لە شاری غەزە، بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی حەماسیان گرتووە و بەرەو ئیسرائیلیان گواستووەتەوە، كەناڵی 12ی ئیسرائیلیش بڵاوی كردەوە كە ئەو بەرپرسە گیراوەی حەماس سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتیی بزووتنەوەكەیە و بە برینداری گیراوە.
بەپێی میدیاكانی غەزە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا میلیشیا فەلەستینییەكان یارمەتی سوپای ئیسرائیلیان داوە، ئۆپراسیۆنەكە ئاشكرا بووە و شەڕ رووی داوە، بەو هۆیەوە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆ رزگاركردنی هێزە تایبەتەكە دەستیان بە بۆردمانكردنی ناوچەكە كردووە و بەو هۆیەوە چوار فەلەستینی كوژراون، هەروەها ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزە تایبەتەكەی ئیسرائیلیش بوونەتە قوربانی.    
كاتس دووپاتی كردەوە كە سوپای ئیسرائیل لە راوەدوونانی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس بەردەوام دەبێت و سوپای وڵاتەكەی لە كەرتی غەزە ناكشێتەوە تا دوای داماڵینی تەواوەتیی چەكی حەماس و نەهێشتنی چەك لە غەزە و وێرانكردنی تونێلەكان. 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین