هەورامان نیوز
ئینزۆ فێرناندێزی ئەستێرەی چێڵسی و ئەرجەنتین لە ڤالێنتینا کێرڤانتێسی هاوسەری جیابووەوە.
کێرڤانتێس و فێرناندێز لە تەمەنی لاوییەوە یەکتر دەناسن و نزیکەی شەش ساڵە پەیوەندیی خۆشەویستیان هەیە. ئەوان دایک و باوکی دوو منداڵی بچووکن بە ناوەکانی ئۆلیڤیا تەمەن چوار ساڵ و بنیامین تەمەن یەک ساڵ.
ڤالێنتینا لە رێگەی ستۆرییەکەوە سەبارەت هەواڵی جیابوونەوەیان گوتی:
لەگەڵ ئێنزۆ بڕیارمان داوە ئەمڕۆ لەیەکدی جیا ببینەوە. بەڵام هەمیشە وەک خێزانێک دەمێنینەوە و لە هەموو شتێکدا پشتیوانی یەکتر دەبین. چونکە دوو منداڵمان هەیە و زۆر پێویستیان بە خۆشەویستی ئێمە هەیە.
بەپێی زانیارییەکان فێزرناندێز ئەو بڕیارەی داوە تاوەکوو جێژ لە ژیانی سەڵتی وەربگرێت، هەروەها لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئینزۆ هێشتا هەندێک وێنەی لەگەڵ هاوسەرەکەی هێشتووەتەوە. بەڵام زۆر کەس بە “مێردێکی خراپ” ناویان بردووە و پشتگیری ڤالێنتینا دەکەن و داوا لە ئینزۆ دەکەن بگەڕێتەوە لای خێزانەکەی.
ئینزۆ و خۆشەویستەکەی هەردووکیان لە ئەرجەنتین لە دایک بوون و لە تەمەنی 17 ساڵییەوە یەکدی دەناسن و لە ساڵی 2018 پەیوەندی خۆشەویستیان درووست کرد و لە دوا 6 ساڵ پەیوەندی و دوو منداڵ دوێنێ لە یەکدی جیا بوونەوە.
س: yariga.net