• هەواڵی بەپەلە

ئێران: ئەمەریكا لە دەریای عومان هێرشی كردە سەر كەشتییەكمان

هەورامان نیوز

پارێزگاری شاری سیریك لە هورمزگان ئاشكرای دەكات، هێرشێكی ئەمەریكی بۆ سەر كەشتییەكی بارهەڵگر ئەنجام دراوە، تیمی كەشتیوانی رزگار كراون و رەوانەی عومان كراون.
ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی حوزەیران، كەناڵی “العربی”ی قەتەری بڵاوی كردووەتەوە، پارێزگاری شاری سیریك لە ناوچەی هورمزگانی ئێران ئاشكرای كردووە، ئەمەریكا لە دەریای عومان هێرشی كردووەتە سەر كەشتییەكی بارهەڵگر كە لە ناوچەی سیریكەوە رۆیشتووە.
لە ئەنجامی هێرشەكەدا كەشتییەكە زیانی بەركەوتووە و تیمی كەشتیوانی رزگار كراون، بەڵام رەوانەی سوڵتاننشینی عومان كراون.
شەوی رابردوو ئەمەریكا هێرشی كردە سەر چەندان پێگەی ئێران و تا ئێستە بە فەرمی وردەكارییەكان بڵاو نەكراونەتەوە.
هەر ئەمڕۆ هەریەكە لە هیندستان و بەریتانیا بە جیا ئاشكرایان كرد هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكانیان.
 
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین