• هەواڵی بەپەلە

ئێستا؛ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی نەکردووە

هەورامان نیوز

ئۆرێلیان چوامینی، ناوەڕاستکاری فەرەنسی بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە.

ریال مەدرید ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئابی 2026 دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یاری داهاتووی کردەوە، بەڵام ئۆرێلین چوامینی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی هێشتا لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و بەشداریی مەشقەکانی ئەمڕۆی مێرێنگێی نەکردووە.

چوامێنی لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی ریال مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل یاری نەکرد، ریال مەدرید سبەی چوارشەممە لە یارییەکانی گەڕی دووەمی لالیگا لە بێرنابیۆ میوانداری ریال سۆسیداد دەکات و بە ئەگەرێکی زۆر ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە بەشداریی ئەو یارییەش ناکات.

چوامێنی 26 ساڵان لە 10ـی ئەم مانگە تووشی پێکانی ماسوولکە بووە، تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوەتەوە مەشقەکان و وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا نەکراوە.

ریال مەدرید لە یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگا بووە میوانی ئیسپانیۆل و یارییەکەی 2-1 بردەوە و بە سەرکەوتن دەستی بە وەرزی نوێ کرد.


س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین