هەورامان نیوز
دین هاوسن پشکنینی پزیشکی تێپەڕاند و گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دین هاوسن لە لەندەن پشکنینەکانی پزیشکی بە سەرکەوتووی تێپەڕاندووە و بووە بە یاریزانێکی نوێی ریال مەدرید.
هاوکات رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، دین هاوسن گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکردووە و بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکو هاوینی 2030 بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند دەبێت بە مەدریدی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای ئەڵمانیا، ریال مەدرید رێککەوتنی زارەکی لەگەڵ هاوسن کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی شەشەم و تاوەکو 2031 درێژبکرێتەوە.
دین هاوسن لەپێناو ریال مەدرید پارەیەکی زۆری کردووەتە قوربانی و یانەکانی پرێمەرلیگ ئامادەبوون دوو هێندەی ریال مەدرید پارەی پێبدەن، بەڵام ئەو پارەی وەلاناوە و ریال مەدریدی هەڵبژاردووە.
داهاتی گشتی یاریزانەکە لە ریال مەدرید تاوەکو 2030 بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە کۆتا ساڵیش بۆ 11 ملیۆن بەرزدەبێتەوە، بەڵام یانەکانی پرێمەرلیگ ئامادەبوون دوو هێندەی مێرێنگی مووچەی پێبدەن.
س: yariga.net