• هەواڵی بەپەلە

ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی لوبنان راگەیاند

هەورامان نیوز

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت سەرۆكی نوێی لوبنان دەتوانێت روبەروی كێشەكانی وڵاتەكەی ببێتەوە و واشنتۆنیش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكات.

 سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێیوایە هەڵبژاردنی جۆزێف عەون بەسەرۆكی لوبنان كەسە راستەكەیە، چونكە دەتوانێت سەركردایەتی و سەرپەرشتیی ئاگربەستی ئیسرائیل و حیزبوڵا بكات و روبەروی كێشەكانی وڵاتەكەشی ببێتەوە و واشنتۆنیش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە لوبنان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، پابەندن بە كاركردن لە نزیكەوە لەگەڵ سەرۆكی لبنان كە هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی وڵاتەكەی و چاكسازی دەستپێدەكات و داهاتوویەكی خۆشگوزەران بۆ لبنان فەراهەم دەكات.

هەڵبژاردنی جۆزێف عەون بە سەرۆكی لوبنان لەكاتێكدایە، ئەو وڵاتە بە چەندین قەیرانی ئابووری و سیاسی و سەربازیدا تێپەڕدەبێت.

س: www.knwe.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین