هەورامان نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 20:00 تیروپشکی جامی کەنداوی 26 لە کوەیت رادەکێشرێت، کە مانگی داهاتوو کوەیت میوانداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.
بیست و شەشەمین وەشانی جامی کەنداو بە هەمان شێوەی وەشانەکانی پێشوو بەڕێوە دەچێت، هه‌شت هه‌ڵبژارده به‌شدارن و دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه، یەکەم و دووەمی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سەردەکەون بۆ قۆناخی پێش کۆتایی.
له قۆناخی پێشكۆتایی یەکەمی گروپی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌می گروپی دووه‌م یاریی ده‌كات و یه‌كه‌می گروپی دووه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌می گروپی یه‌كه‌م یاریی ده‌كات و براوه‌یان ده‌گاته یاریی كۆتایی.
ئاستی یەکەم: کوەیت، عێراق
ئاستی دووەم: قەتەڕ، سعوودیە
ئاستی سێیەم: ئیمارات و بەحرەین
ئاستی چوارەم: عومان و یەمەن
يومين فقط على قرعة كأس الخليج 26 في الكويت الساعه 7:00 مساء على قناة الكويت سبورت 🇰🇼🏆
ستبدأ البطولة 21 ديسمبر حتى 3 يناير 2025
منتخب الكويت 🇰🇼 ” المستضيف ”
منتخب العراق 🇮🇶 ” البطل السابق”منتخب قطر 🇶🇦
منتخب السعودية 🇸🇦
تصنيف 2
منتخب الإمارات 🇦🇪
منتخب عمان 🇴🇲
تصنيف 3… pic.twitter.com/zRlDtgBEvV— منبر آسيوي (@1wiiin) November 7, 2024
جامی کەنداوی رۆژی 21ـی مانگی داهاتوو تاكو 3 یەنایەری ساڵی داهاتوو ده‌خایه‌نێت و یارییه‌كان لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد و یاریگای جابر موبارەک و حەمەد سەباح ده‌كرێت، یاریگای عەلی سەباح سالمیش وه‌ك یەدەکه له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك له یاریگاكانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگایه یارییه‌كان ده‌كرێت، جگە لە 8 یاریگای دیکە بۆ مەشق و راهێنان تیپەکە تەرخانکراوه.
تصنيف المنتخبات قبل قرعة #خليجي_زين26 📋 pic.twitter.com/jnTx2JToEi
— خليجي زين 26 (@KhaleejiZain) November 8, 2024
عێراق پاڵه‌وانی وه‌شانی رابردووه كه له‌سه‌ر خاكی خۆی پاڵه‌وانه‌تییه‌كه كرا، بۆ چوارەمجار لە مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وان، کوەیت بە 10 نازناو زۆرترین جار بۆته پاڵه‌وان.
س: yariga.net