• هەواڵی بەپەلە

ئەنجوومەنی ئاوارەكانی هەرێمی جەزیرە: دوو هەزار و 700 كەس لە رۆژئاوای كوردستان بێسەروشوێنن

هەورامان نیوز

ئەنجوومەنی ئاوارەكانی هەرێمی جەزیرە رای گەیاند، دوو هەزار و 700 كەس لە رۆژئاوا بێسەروشوێنن.
ئەنجوومەنی ئاوارەكان رای گەیاند، بەهۆی لێشاوێكی گەورەی ئاوارەبوونەوە، خەڵكی ناوچەكە پێداویستە سەرەكییەكانیان پێویستە.
بەپێی ئامارەكانی ئەنجوومەنەكە لە سەرەتای رووداوەكانی شێخ مەقسوودەوە تا ئێستە، نزیكەی 150 هەزار تا 200 هەزار كەس ئاوارە بوون، جگە لە ئاوارەكانی كۆبانێ، هەروەها نزیكەی دوو هەزار و 700 كەس بێسەروشوێنن و چەندان ژن و منداڵ شەهید كراون.
ئاماژەی بەوەش كردووە، نزیكەی 50 خێزانی ئاوارە لە گوندی سەباح خێر لە نێوان رێگەی رەقە و حەسەكە، كۆمەڵكوژ كراون.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین