• هەواڵی بەپەلە

"ئەوەی لە هوتێل رەشید لەبارەی كەركووكەوە رووی دا كڕین و فرۆشتنی پۆست بوو"

هەورامان نیوز

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە فراكسیۆنەكانی یەكێتی و بابلیوون و چەند ئەندامێكی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە هوتێل رەشید لە بەغدا كۆ بوونەوە و پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكەیان دوور لە فراكسیۆن و هێزە براوەكان دابەش كرد، سەرۆكی دەستەی رەئی عەرەبی لە كەركووك لەبارەی رێككەوتنەكە دووپاتی كردەوە، ئەوەی ئەو شەوە رووی دا تەنیا دەستەوارەیەك بووە بۆ كڕین و فرۆشتنی پۆست.
نازم شمەری، سەرۆكی دەستەی رەئی عەرەبی لە كەركووك گوتی، ئەوەی لە هوتێل رەشید رووی دا بریتی بووە لە دەستەوارەیەك و پێشێلی دەستووری تیادا كرا، چونكە دەستوور باسی بەشداریكردنی هەموو پێكهاتە و هێزە براوەكان لە ئیدارەدانی كەركووك دەكات.  
زیاتر گوتی، ئەو ئەندامە عەرەبانەی چوونە ناو هاوپەیمانی لەگەڵ ئەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نوێنەرایەتیی خۆیان دەكرد نەك فراكسیۆنێكی دیاریكراو، كە وا باشتر بوو لە پێگەیەكی بەهێزترەوە لەوێ بوونایە، ئەمڕۆ هەموو پێكهاتەكانی كەركووك لە عەرەب و توركمان و كورد ناڕەزایەتییان پێشان دا و وا باشترە دانیشتنەكەی ئەنجوومەنی پارێزگا دووبارە بكرێتەوە و حكوومەتی ناوخۆی پارێزگاكە لەناو شارەكە پێك بهێنرێت.
لای خۆیەوە سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك باسی چوار هۆكار دەكات كە بەهۆیانەوە تانە لە دانیشتنەكەی هوتێل رەشیدی بەغدا دراوە، كە دانیشتنێكی بەتاڵ و نایاسایی بوو، ئەوانیش دانیشتنەكە لە رۆژی پشووی فەرمی ساز كراوە، ئەندامەكانی توركمان و پارتی و هەندێك ئەندامی عەرەب بۆ ئامادەبوون خەبەریان پێ نەدراوە، هیچ پاساوێك بۆ سازكردنی لە بەغدا و لە ژوورێكی تاریك نەبوو كە دۆخی كەركووك ئارام و سەقامگیرە، بۆیە دادگا بڕیاری كۆتایی لەبارەی دەرخستەكانی دانیشتنی هوتێل رەشید دەدات.  

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین