• هەواڵی بەپەلە

بارسێلۆنا دەچێتە ململانێی بەدەستهێنانی راشفۆرد

هەورامان نیوز

بۆ بەدەستهێنانی مارکوس راشفۆرد، بارسێلۆنا ململانێی چەند یانەیەکی دیکە دەکات.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی سپۆرت تۆنی خوانمارتی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکوس راشفۆردی ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەستپێدەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت لەم زستانە بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە ئینگلیزەکە واژۆ بکات و بژاردەی بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکەشی لەبەردەستدابێت

ئاستۆن ڤێلا نزیکە لەوەی بە 20 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاری سێڵتا ڤیگۆ، ئۆسکار مینگوێزا واژۆ بکات، لەو گرێبەستەش 10 ملیۆن یۆرۆ بەشێوەی کاش دەچێتە خەزێنەی بارسێلۆنا.

چونکە یانە کاتالونییەکە لە 2022 بێبەرامبەر دەستبەرداری یاریزانەکە بووە بەڵام بووەتە خاوەنی %50ـی داهاتە ئابوورییەکانیەتی و بە هەر نرخێک پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات نیوەی پارەکەی بۆ بارسا دەبێت.

بەگوێرەی میدیاکان لەم مانگەدا رۆناڵد ئاراوخۆش یانەکە جێدەهێڵێت دەچێتە یوڤێنتوس. بۆیە بڕێک پارەی دیکە دەگەڕێتەوە خەزێنەی یانەکە و دەتوانن راشفۆردی پێ بگوازنەوە. هاوکات بارسا بەشێوەیەکی فەرمی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆریشی تۆمارکردووە و بە کۆکردنەوەی ئەو داهاتە زیادەیەش پێناچێت گرفتی تۆمارکردنی ناوی مارکوسی بۆ دروست بێت.

بەڵام بارسا تاکە یانە نییە چاوی لەسەر راشفۆردە، هەریەکە لە یانەکانی ئەیسی میلان، یوڤێنتوس و ئارسیناڵ و کۆمش چاودێری دۆخەکە دەکەن و هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەن.

هەموو شتێک بزانە؛ لەوانەیە راشفۆرد ببێتە هاوتیمی ئەستێرەیەکی عێراقی

س: yariga.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین