هەورامان نیوز
لە سنووری پارێزگای كەركووك دوو كەس بە پێنج ملیار لیرەی سوورییەوە دەستگیر كران كە لەنێو بارهەڵگرێكدا شاردبوویانەوە.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، تیمەکانی بەشی کاروباری خاڵە سنوورییەکان لە پارێزگای کەرکووک (خاڵی تورکلان) دەستیان بەسەر بڕی پێنج ملیار لیرەی سووریادا گرت کە لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون لە خاڵەکە لە ناو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە. هاوكات تیمەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و کەسێکی دیکەیان کە لەگەڵیدا بوو دەستگیر کرد.
گومانلێکراوەکان بەپێی ماددەی (281)ی یاسای سزادان و بە ئاماژە بە ماددەی 52ی یاسای بانکەکان دەستگیر کراون.
س: www.ava.news