• هەواڵی بەپەلە

بانكی بازرگانیی عێراق واژووكردنی گرێبەستێكی لەگەڵ هەژماری من راگەیاند

هەورامان نیوز

دوای ئەو مشتومڕەی بەشێك لە حزبە سیاسییەكان و پەرلەمانتارانیان لە بەغدا دروستیان كرد بەوەی بەدوای تەوتینی مووچەن و بەغدا لقی بانكە فیدراڵییەكان بۆ تەوتین لە هەرێم دەكاتەوە، بانكی بازرگانیی عێراق واژووكردنی گرێبەستێكی لەگەڵ پڕۆژەی “هەژماری من”، بۆ بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیاند.
وەك لە راگەیاندراوێكی ئەو بانكەدا هاتووە، بانكی بازرگانیی عێراق رای دەگەیەنێت كە گرێبەستێكی لەگەڵ پڕۆژەی “هەژماری من”، تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نێوان بانكەكە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كردووە.
وەك لە راگەیەنراوەكە هاتووە، ئەوەش بەپێی بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی و لەسەر بنەمای رێنوێنییەكانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیران سەبارەت بە پێویستیی بەشداریكردنی بانكی بازرگانیی عێراق لە پرۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین