هەورامان نیوز
بانکی ناوەندیی عێراق ڕێنمایی نوێ بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەردەکات، کە دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی عێراق بە گەشتیاران دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بانکی ناوەندیی عێراق داوا لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە پلەی A و B دەکات، دۆلار بەو گەشتیارانە نەدەن کە ڤیزایان لە کۆمپانیا سزادراوەکانی فڕۆکەوانی و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار وەرگرتووە.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانج لەو بڕیارەی بانکی ناوەندی، چاودێری و ڕێکخستنە، بۆ ئەوەی دۆلار بەو گەشتیارانە نەدرێت کە لەو کۆمپانیایانەی لە لیستی سزاکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتین ڤیزایان وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: هەر گەشتیارێک لە کاتی گەشتکردندا دەتوانێت تاوەکو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی وەربگرێت، حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی عێراقی مۆڵەتیان بۆ فرۆشتنی دۆلار وەرگرتووە و لەنێو فڕۆکەخانە نووسینگە دەکەنەوە و دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی دەفرۆشن، واتە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار.پێشڕەو میرانیشەیری بکە لە:
س: www.ava.news