هەورامان نیوز
پۆلیسی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كیی حزبوڵا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی تیره له ناوه‌ندی ئیسرائیل، 19 كه‌س بریندار بوون.
هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر ماڵێك و زیانێكی زۆری به ماڵه‌كه گه‌یاندووه. ماڵه‌كه له شارۆچكه‌ی تیره هه‌ڵكه‌وتووه كه 25 كیلۆمه‌تر له پایته‌ختی ئیسرائیل دووره و نزیكه له كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌ب و مسوڵمانن.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، له خاكی لبنانه‌وه سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران و سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ژماره‌یه‌كی ته‌قاندنه‌وه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵك لێ درا. ته‌له‌ڤزیۆنی ”عه‌ره‌بیه” گوتوویه‌تی، پاشماوه‌ی پارچه ته‌قیوه‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئه‌وانه‌ی بریندار بوون برینه‌كه‌یان قووڵ نییه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له گرووپه میلیشیاییه‌كان له عێراق رایان گه‌یاند، له رێی درۆنه‌وه شوێنێكی گرنگ له باكوری ئیسرائیلیان كردووه‌ته ئامانج و هێشتا دیار نییه ئه‌و هێرشه هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ی تیره هه‌یه یان نا.
هه‌ر شه‌وی رابردوو سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاند، شه‌وی رابردوو حه‌وت درۆنیان تێكشكاندووه كه له چه‌ندان شوێنی جیاوازه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوون.
پێرێ پێنجشه‌میش له شارۆچكه‌ی مه‌تڵه له باكوری ئیسرائیل، چوار هاووڵاتیی بیانی به‌هۆی مووشه‌كێكی حزبوڵا گیانیان له ده‌ست دا.
پێویسته بگوترێ له چه‌ند رۆژی رابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به چڕی هه‌ندێك ناوچه‌یان له باشووری لبنان كردووه‌ته ئامانج و به‌پێی میدیاكانی لبنان، له به‌عله‌به‌ك 41 كه‌س كوژراون.
س: wishe.net