• هەواڵی بەپەلە

بۆکان، دەستبەسەرکرانی کامران سولتانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هەورامان نیوز

کامران سولتانی ، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەبەزی ٢٧٢٥ (٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥)، کامران سولتانی  تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی کامران سولتانی، زیاتر لە بیست کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە ئۆتۆمبیلەکانیان ژومارەی ئورمیە بووه هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی کارەکەی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەم هێزانه هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی کامران سولتانی ، چونەتە ژوورەکەی و دەستیان بەسەر کامێرا ومێمۆری کامێراکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیدا بردووە.

کامڕان سوڵتانی دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستاش لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی  ناوبراو زانیارێییەک لەبەر دەستدا نییه.

سەرچاوە: Hengaw

س: hengaw.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین