• هەواڵی بەپەلە

بۆ یەکەمجارە لە سلێمانی کۆڕبەندێکی جیهانی بەڕێوەدەچێت

هەورامان نیوز

بڕیارە لە ڕۆژانی هەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کۆڕبەندی دێڵفی – سلێمانی بەڕێوەبچێت کە تێیدا ژمارەیەک کەسایەتی و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن.وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی، کۆڕبەندێکی ستراتیژییە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی و گەشەپێدانی هەرێمایەتیی کە تێیدا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، وزەی بەردەوام، هەمەچەشنیی ئابوری و دواپێشهاتەکان دەکات، جەخت لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنانیش دەکات.لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە پارێزگای سلێمانی،  ڕایگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژانی 18 و 19ـی هەفتەی داهاتوو بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان، کۆڕبەندی دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەبچێت. هاوکات کۆڕبەندەکە دەستپێشخەرییەکی نوێیە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی جیهان و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە یەکەمجارە لەشاری سلێمانی دەبەسترێت.زانیاریی بەدەستهاتوو: کۆڕبەندەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سکرتاریەتی گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دێسکی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئینتەرپرایس گریس)، بەڕێوەدەچێت.ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ژمارەیەک کەسایەتی لە عیراق و یۆنان و جیهان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەکانی جیهان بەشداردەبن بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژی بازرگانی و هێنانەکایەی هەماهەنگی لە ناوچەکەدا.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین