هەورامان نیوز
دوای لەچاپدانی بەرگی یەکەمی کتێبی(هەورامان)ناسنامەی کلتوری گوندەکانی. لە نوسینی نوسەران هەریەک لە مامۆستا امین حاجی زەڵمی و ئاراس ڕەفیق، ئێستاش بەرگی دووەمی لەژێر دیزایندایە لەماوەیەکی تردا بەچاپ دەگات
کتێبی (هەورامان)ناسنامەی کلتوری گوندەکانی مێژوی تەواوی شارو گوندەکانی هەورامانی لەخۆگرتوە ، پێک هاتووە لە شەش بەرگ و شەش کتێب لەیەک کەڤەردا بەم شێوەی خوارەوە
بەرگی یەکەم /ناوچەی شەمیان
بەرگی دووەم/ناوچەی هەورامانی تەخت
بەرگی سێهەم /هەورامانی لهۆن
بەرگی چوارەم/هەورامانی ژاوەرۆ
بەرگی پێنجەم/هەورامانی پاوە
بەرگی شەشەم/هەورامانی پەراکەندە، ئەم بەرگە هەمو ئەو لادێیانە دەگرێتەوە لەدەرەوەی سنوری جوگرافیای هەوراماندان






