هەورامان نیوز
بەریتانیا چەند سزایەکی نوێ بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت و بەهۆیانەوە مامەڵەکردن بە چەند کاڵەیەک لە ئێران قەدەغە دەکات.
سزاکان هەموو ئەو کاڵایانە دەگرنەوە کە بۆ بەریتانیا بایەخی ستراتیژییان هەیە و لە بوارەکانی وەک مانگی دەستکرد، هەستەوەری پێوانەی گەرمیی هەوا، ڕێکخستنی سووتەمەنیی بزوێنەر و ئامێرەکانی بەرنامەدانانی سۆفتوێر لە فڕۆکەدا بەکاردەبرێن.
بەگوێرەی سزاکان دابینکردن و هەناردەکردن یان پێشکەشکردنی خزمەتگوزریی پەیوەست بەم کاڵایانە قەدەغەیە.
سزاکان پەیوەستن بەوەی بەریتانیا و ئەمریکا لەو باوەڕەدان ئێران مووشەکی بالیستیک ڕەوانی ڕووسیا دەکات تا لە دژی ئۆکراینا بەکاری بهێنێت.