• هەواڵی بەپەلە

بەشداری نەكردن لە پەرلەمان یان حكومەت، دوو بژاردەی جیاوازی سیاسیین لەلایەن ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كورسی پەرلەمانیان بەدەستهێناوە.

ن/ ڕۆژنامەنوسو چالاکوان نیاز عبداللە

بەڵام بژاردەی بەشداری نەكردن لە پەرلەمان لەلایەن پارتە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەكان، كردنەوەی دەروازەی بەكارهێنانی پەرلەمانی كوردستانە بەشێوەیەكی رەها لەبەردەم پارتی و یەكێتی و ئەو لایەنە سیاسیانەی بەدەستی دوو بەشێكن لە بیری سیاسی هەردوو پارتەكەی دەسەڵات، هەروەها دەرفەت پێدانە بە زیاتربوونی ژمارەی كورسییەكانی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمان و دەركردنی هەر یاسا و بڕیارێك لە داهاتوودا بیانەوێت بەسەر خەڵكی كوردستاندا بیسەپێنن، بەبێ ئەوەی هیچ ناڕەزایی و رێگری لێكردنێكیان رووبەڕوو ببێتەوە لەناو پەرلەمان.

ئەوانەی دەیانەوێت وەكو موقتەدا سەدر بڕیاربدەن لەبەشدارینەكردنی پەرلەمان، دەبێت لە یادیان بێت ئەوان هەمان هێز و پێگەی سیاسی و ئابووری و سەربازی، یان توانای گەورەی جوڵاندنی شەقامیان نییە وەك ئەوەی موقتەدا دەیكرد لە بەغداد و شارەكانی دیكە عێراق. لەو بارەیەوەش بیروڕای جیاواز هەیە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیارەكەی موقتەدا، بەوەی ئایا بڕیارەكەی دروست بوو، قازانجی هەبوو یان زیان بە پرۆسەی سیاسی.

ئەوەی بەرپرسیارێتی گەورەی هێزە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەكانە، سەرەتا خۆ رادەست نەكردنیانە بە پارتی و یەكێتی و زامنكردنی مانەوەی ئەندامانی پەرلەمانیانە لە ریزەكانیان وەك ئۆپۆزسیۆن، هەروەها بەرگریكردن لە دەركردنی یاسای پشتبەستوو بە پرەنسیپەكانی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ، لەگەڵ چاودێریكردنێكی راستەقینەی دەسەڵاتەكان و جێبەجێ كردنی یاساكان، بۆ ئەمەش پێویستیان بە دروستكردنی بەرەیەكی بەهێزی ئۆپۆزسیۆنە لە پەرلەمانی كوردستان و رێكخراوە مەدەنییە سەربەخۆكان لەگەڵ شەقام، هەتا بتوانن بەیەكەوە بەرگری بكەن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بە پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانیشەوە، هەروەها ببنە بەرگریكاری راستەقینەی بەهاكانی دیموكراسی، نەك پێچەوانەكەی.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین