بەهۆی مەترسی بەئامانجگرتنی عێراق هۆشداری دەدرێت
هەورامان نیوز
- ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، بڵاوی کردەوە، بەهۆی بوونی مەترسی بە ئامانجگرتنی وڵاتی عێراق، بەهۆکاری فراوانبوونی جەنگی نێوان ئیسرائیل و عێراق، هۆشداری دەدرێت.
- عێراق هەوڵدەدات رێڕەوی دەریایی بۆ گواستنەوەی نەوت لە کەنداوی عەرەبی بپارێزێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشداریی فراوانبوونی جەنگی ئیسرائیل – ئێران دەدرێت.
- سەرکردەى حزبەکانى عێراق ترسیان لە هێرشەکانی ئیسرائیل هەیە کە رەنگە دامەزراوە گرنگەکانی عێراق بە ئامانج بگرن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەگەری لێدانی پاڵاوگەی نەوتی ئەبادان لە ئێران و بوشەهر لەو وڵاتە.
- فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەو بارەیەوە کردووە.
- پێویستی پاراستنی رێڕەوی دەریایی بۆ دەستەبەرکردنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و کەنداوی عەرەبی، ئامانجە گرنگەکەیە.