هەورامان نیوز
ههرێمی كوردستان ئێسته لهناو تهنگژهی داراییه، بهغدا به بیانووی سیاسی و ركابهری ههرێمی كوردستان، بودجه و بهشه مووچهی هەرێمی بڕیوە هاوكات هێشتا سهتان پیلانگێڕی ناوخۆیی و دهرهكی دژی حكوومهت ههن، بهڵام هیچكام لهوانه ڕێی له شهمهندهفهری خزمهتگوزاریی حكوومهت نهگرتووه,
لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێگەی خۆی وەک تەلارسازێکی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە لە ناوچەکەدا چەسپاندووە. بەڕێزیان سەرکەوتوو بووە لە بەرزکردنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە سه ربارى ئه و فشار و تەحەددییە بەرچاوانەی ڕووبەڕووی ناوچەکە بۆتەوە..
سه رؤكى حكومه ت گرنگییەکی تایبەتی بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان داوە، بەهۆی سەرکردایەتی ژیرانەی ئەو شارەکانی هەرێم بونەته شوێنێکی سەلامەت بۆ گەشتیاران و وەبەرهێنەرانی سەرتاسەری عێراق و جیهان.
هەروەها سه رؤك وەزیران مەسرور بارزانی هاوکاری ئەمنیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا پتەوتر کردووە، کە بەشدار بووە لە کۆنتڕۆڵکردنی زۆرێک لە کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی کاریان کرد بۆ بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی بەرهەمی نیشتمانی لە ڕێگەی پلانی بەرهەمهێنانی ئومێد بەخشەوە بە ستانداردی جیهانی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.
لە ماوەیەکی کورتدا هەرێم لە زۆرێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پێداویستییەکانی ڕۆژانەدا خۆبژێوی بەدەستهێنا، تەنانەت هەندێکیان هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان کران، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی سیاسەتە ئابوورییەکانی حکومەت بوو.
ڕۆڵی کاک مەسرور بارزانی تەنیا لە پێشخستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە سنووردار نەبوو و بەردەوامی هەیە ؛ هاوکات لایەنی مرۆیی لەخۆگرتووە. کە لە ماوەی کابینەکەیدا بەڕێز مەسرور بارزانی پاڵپشتییەکی بەرچاوی پێشکەش بە ئاوارەکانی دانیشتوی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان کرد ، حکومەتەکەی بەرپرسیارێتی هاوکاریکردنیان لە ئەستۆ گرت دوای ئەوەی زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان وازیان لێهێنابوون. ئەم پابەندبوونە مرۆییە گوزارشت لە ڕۆحی سەرکردایەتی بەرپرسیارانە دەکات کە کاک مەسرور بارزانی خاوەنییەتی.
لە کۆتاییدا دەڵێین لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵەی نەیار و دوژمنانی کوردستان بۆ دروستکردنی لەمپەر و قەیران بۆ کابینەی نۆیەم، بەڵام حكوومەت پلانی بەرفراوانی هەبوو و بەردەوامه بۆ ئاوەدانکردنەوەی زياتر.
بەڵێ دەستکەوتەکانی بەڕێز مەسرور بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بە ئەنجامی سیاسەتی کورتخایەن نازانین، بەڵکو بە بەشێک لە دیدگایەکی ستراتیژی درێژخایەن بە ئامانجی بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش بۆ کوردستان و گەلەکەی.
پڕۆژەی روناکی و پڕۆژەی ئاو و ئاوەدانی و چەندین پۆند و بەنداو و بە گرنگیدان بە ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و دیپلۆماسی ژیرانە توانی حکومەت بەرەو قۆناغێکی نوێی پلانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی ببات و بەمەش بووە سەرکردەیەکی گەنجی ناوازە و تەلارسازێکی ڕێنێسانسی کوردستان.
سەنگەر کانەبی گەورە
س: zagrosn.com




