• هەواڵی بەپەلە

بە بڕی 50 ملیۆن دینار، پێداویستیی بۆ زانكۆی گەرمیان دابینكرا

هەورامان نیوز

حسێن عەزیز

دەشتی عەلی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی زانكۆی گەرمیان بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لەسەر داهاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ژمارەیەك كەلوپەل و پێداویستیی بۆ زانكۆی گەرمیان دابینكرا.

وتیشی: بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا تاقیگەیەكی مۆدێرن بۆ كۆلێجی پزیشكی دروستبكرێت، بۆ ئەو مەبەستە وەفدێكی وەزارەت سەردانی زانكۆی گەرمیانی كرد و كەلوپەل و پێداویستیی وەزارەتی خوێندنی باڵای گەیاندە زانكۆكە، راشیگەیاند:  لە قۆناغی یەكەمدا بە بڕی نزیكەی 50 ملیۆن دینار كەلوپەل و پێداویستیی وەك سپلیت، تاقمی قەنەفە، كۆمپیوتەر، كورسی، پرنتەر، مێزی ئیداریی گەیەندراوەتە زانكۆی گەرمیان، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمدا ژمارەیەك كەلوپەل و پێداویستیی تایبەت بە تاقیگەكانی كۆلێجی پزیشكی بۆ زانكۆ دابین بكرێت.

س: www.knwe.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین