• هەواڵی بەپەلە

تاتڵیسەس بۆ ئەردۆغان: خۆتان بۆ خولێكی تری سەرۆكایەتی كاندید بكەن و لەگەڵتانین

هەورامان نیوز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە باكوری كوردستانەوە ئاشكرای كرد، بەدووری نازانێت خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆكایەتیی توركیا كاندید بكاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، لە میانی سەردانەكەی بۆ ڕوحای باكوری كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی پارتی داد و گەشەپێداندا پێشوازیی لە گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئیبراهیم تاتڵیسەس كرد.
تاتڵیسەس بە ئەردۆغانی ڕاگەیاند، ڕكابەرەكانی ناتوانن قەڵای روحایان لێ بگرن و گوتیشی، ئێمە لەگەڵ سەرۆكەكەمان دەمێنینەوە.
تاتڵیسەس لە ئەردۆغانی پرسی ئایا خۆی بۆ خولی نوێی سەرۆكایەتی كاندید دەكاتەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا ڕای گەیاند، ئەگەر ئێوە لەگەڵیدا بن منیش لەگەڵیدام.
لێدوانەكەی ئەردۆغان ئاماژەیەك بوو بۆ نیازی خۆكاندیدكردنەوەی بۆ خولی نوێی سەرۆكایەتی، پێشتریش محەمەد ئوچوم گەورە ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی توركیا ڕای گەیاندبوو، ئەگەر پەرلەمان بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دا لە ساڵی 2027دا، ئەوا ئەردۆغان دەتوانێت جارێكی تر خۆی كاندید بكاتەوە.
تاتڵیسەس كە چەندان ساڵە وەك پاڵپشتی ئەردۆغان دەردەكەوێت، بەردەوام لە هەموو بارودۆخێكدا پشتی سەرۆك كۆماری توركیای گرتووە و بەمەش لە ئاستی هونەری جەماوەرێكی زۆری لە دەست داوە.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین