• هەواڵی بەپەلە

تره‌مپ كه‌سێكی دژه‌ ئێرانی و چینی ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی

هەورامان نیوز

دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستی به‌ دانانی وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانی كردووه‌ و ئاماده‌كاری ده‌كات تا 20ی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو، سه‌رجه‌میان ده‌ستنیشان بكات، میدیاكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن تره‌مپ كه‌سێكی دژه‌ ئێرانی و چینی بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه‌.
 
ئه‌و كه‌سه‌ی پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ گرنگه‌، ماركۆ رۆبیۆیه‌ و هه‌ندێك میدیا باس له‌وه‌ ده‌كرێ خۆی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌.
 
یه‌كه‌م جار نیویۆرك تایمز و پاشان ئێن بی سی نیوز باسیان له‌و زانیارییه‌ كرد، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا به‌ فه‌رمی هیچ شتێك له‌ ئارادا نییه‌ و نه‌ تره‌مپ و نه‌ نووسینگه‌ی ماركۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌.
 
مارك رۆبیۆ له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌ و به‌ گوته‌ی نیویۆرك تایمز، هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ ئێران و چین زۆر توندن.
 
ئه‌و له‌ دژبه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنی ناوكیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك بوو و چه‌ند جارێك ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به‌ چه‌كی مه‌ترسیدار نه‌گات، پێویسته‌ بكرێته‌ ئامانجی هێرشی سه‌ربازی.
 
ئه‌و له‌ لایه‌نگرانی سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردن بوو و سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوان ده‌كرا بكرێته‌ جێگری تره‌مپ، به‌ڵام دواتر جی دی ڤه‌نس كرایه‌ جێگر.
 
ئه‌ندامانی كابینه‌ی تره‌مپ له‌ ماوه‌ی رۆژ و هه‌فته‌كانی داهاتوودا یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ئاشكرا ده‌كرێن، تا ئێسته‌ لانی كه‌م سێ كه‌سیان ئاشكرا بوون.
 
 
 

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین