هەورامان نیوز
لە دوایین چاوپێکەوتنیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو و بەربژێری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، پێشنیاز دەکات، قەرزەکانی وڵاتەکەی بە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بدرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: تا دێت قەرزەکانی ئەمریکا زیاتر دەبن و ئێستا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن دۆلار بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە زیاتر لە 122.94%ـی کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە. بۆ دانەوەشی دۆناڵد ترەمپ پێشنیاز دەکات، لە رێگەی دراوی ئەلیکترۆنی بە تایبەت بیتکۆین ئەو قەرزە کەڵەکەبووە بدرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ لە دوایین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی ‘فۆکس بیزنس’ دەڵێت، دراوی ئەلیکترۆنی دەتوانێت ئەو هەڵاوسانەی سەر دۆلار هەڵبمژێت، بۆیە پێویستە سیستەمێکی نوێ لەسەر تەکنەلۆژیای ‘بلۆکچەین’ دابمەزرێت. کە ئەمەش بەشێکە لە بیرۆکەی ستراتیژی ترەمپ بۆ باڵادەستی واشنتن بەسەر دراوە ئەلیکترۆنییەکاندا. پێشنیازیش دەکات لەو رێگەیەوە قەرزەکانی سەر ئەمریکا بدرێنەوە.
هۆکارە زانراوەکان: قەرزەکانی ئەمریکا بۆ سەرووی 35 ترلیۆن و 129 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، تا دێت قەرزەکان زیاتر دەبن. لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو 35 ترلیۆن و ملیارێک دۆلار قەرزی لەسەربوو. واتە لە ماوەی هەفتەیەکدا، قەرزەکانی سەر ئەمریکا 128 ملیار دۆلار زیادی کردووە.ئاڤا دیجیتاڵشەیری بکە لە:
س: www.ava.news