هەورامان نیوز
کریستاڵ پاڵاس گرێبەستی ئەنان خەلایلی، هێرشبەری ئیسرائلی یەکلاییکردەوە.
دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، کریستاڵ پاڵاس کۆتایی بە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەنان خەلایلی، هێرشبەری یونیەن سەینت گیلواس هێناوە و ئەو یاریزانە بووەتە یاریزانیکی نوێی کریستاڵ پاڵاس.
خەلایلی دوێنێ یەکشەممە 9ـی ئابی 2026 پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و بە بڕی 21 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.
گرێبەستەکەی ئەنان خەلایلی لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس بۆ ماوەی پێنج وەرز و تاوەکوو هاوینی 2031 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکە.
🚨 Crystal Palace in process of finalising deal to sign Anan Khalaili from Union Saint-Gilloise. 21yo right-back underwent medical yesterday & #CPFC now working to complete agreement with #USG on ~£21m fee. 5+1yr contract in place. W/ @SebSB @TheAthleticFC https://t.co/Bf67H0wmfv
— David Ornstein (@David_Ornstein) August 10, 2026
مانگی رابردوو سەینت گیلواس ئۆفەرێکی نۆتینگهامی فۆڕێستی بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتکردەوە، هەروەها بۆرنمس و نیوکاسڵ یونایتدیش گرنگییان بە گواستنەوەی دەدا.
ئەو گرێبەستەش دەبێتە گرانبەهاترین یاریزان کە سەینت گیلواس فرۆشتبێتی و سودێکی زۆری دارایی بە یانەکە دەگەیەنێت.
خەلایلی لە هاوینی 2024 ماکابی حەیفای ئیسائیلی جێهێشت و پەیوەندی بە سەینت گیلواس کرد، تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە بەلجیکییەکە هەبوو.
ئەو یاریزانە لە یەکەم وەرزیدا نازناوی خولی بەلجیکی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا، کە یەکەمجار بوو لەدوای 90 ساڵ سەینت جیلواس بە نازناوی خولی بەلجیکی شادبووەوە. لە وەرزی دواتر لەگەڵ یانەکە بەشداریی چامپیۆنزلیگی کرد و لە هەشت یاریی سی گۆڵی کرد.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 52 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، شەش گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.
کریستاڵ پاڵاس هەفتەی پێشوو بەخۆڕایی گرێبەستی لەگەڵ تاکێهیرۆ تۆمیاسو، بەرگریکاری پێشووی ئارسیناڵ واژۆکرد، هەر لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ ئۆسکار مینگوێزا، بەرگریکاری ئیسپانی واژۆکرد و خەلایلی دەبێتە سێیەم گرێبەستی هاوینەی یانەکە.
هاوکات یانەکە لەگەڵ ئێڤەرتن لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی برێنان جۆنسن بە دوایت مەکنیڵ بگۆڕێتەوە.
س: yariga.net







