• هەواڵی بەپەلە

حزبە كوردییەكانی كەركووك دەیانەوێ‌ هاوپەیمان بن

هەورامان نیوز

حزبە كوردییەكانی كەركووك بۆ یەك لیستی و هەڵوێستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆ بوونەوە، دووپاتیان لەوە كردەوە كە پێویستە حزبەكان پێكەوە كار بكەن لە كەركووك.
ئەمڕۆ سێشەم 13ی ئایاری 2025 ، محەمەد كەمال لەبارەی كۆبوونەوەكە، بە “وشە”ی گوت، كۆبوونەوەی حزبە كوردییەكان لە كەركووك بەردەوام دەبێت، بەتایبەت كە ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن درێژ كراوەتەوە.
زیاتر گوتی، حزبە كوردییەكان چی لە بەرژەوەندیی كورد بێت ئەوە دەكەن، بڕیاری كۆتاییش هەر ئەوەیە پێكەوە بەشداری لە هەڵبژاردن بكەین، بەڵام پێویستە گفتوگۆكان بۆ دۆزینەوەی میكانزمی هاوبەش بەردەوام بێت.
حزبە كوردییەكانی كەركووك بڕوایان وایە، ئەوان پێكەوە دەتوانن دەنگی زیاتر لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان مسۆگەر بكەن، بۆ ئەوەیش بە هەموو جۆرێك پەنا بۆ ئەوە دەبەن كە بگەن بە ڕێككەوتن بە مەبەستی لیستی هاوبەش و هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردن.

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین