• هەواڵی بەپەلە

حكوومه‌ت كاره‌كان ده‌كات و حزبه‌كان خۆیان ده‌كه‌ن به‌ پاڵه‌وان

هەورامان نیوز

هه‌ر كاتێك هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی نه‌خوازراو ببێته‌وه‌، هه‌مووان لێی هه‌ڵدێن و هیچ كام له‌ حزب و لایه‌نه‌كان ئاماده‌ نابن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ كاتێك دۆخی باش و سه‌ركه‌وتنێك دروست ده‌بێت، هه‌مووان خۆیان به‌ خاوه‌نی ده‌زانن و هه‌ریه‌كه ‌و له‌لایه‌كه‌وه‌ خۆی ده‌كاته‌ پاڵه‌وانی سه‌ركه‌وتنه‌كان، بێ ئاگا له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسیارێتی و قه‌یران هه‌ڵنه‌هاتبێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌ و هه‌موو كاتیش ئاماده‌ی هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی بووه‌.
له‌ كاتێكدا چه‌ندان مانگه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، هاوتای خانه‌نشینانی عێراق بكرێت و خانه‌نشینان له‌و دۆخه‌ رزگاریان بێت، له‌ دوای چه‌ندان دانیشتن و گفتوگۆ، دواجار مووچه‌كانیان هاوتای عێراق كرا، به‌ڵام ئێسته‌ كۆمه‌ڵێك په‌یدا بوون خۆیان كردووه ‌به‌ پاڵه‌وانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌، له‌ كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ نێوان دوو حكوومه‌ت رووی داوه‌ و كاری له‌سه‌ر كراوه‌ نه‌ك حزب و لایه‌ن.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ “وشه‌”ی راگه‌یاند، به‌غدا ده‌بوو چه‌ندان ساڵ پێش ئێسته‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم هاوتای خانه‌نشینانی عێراق بكات، به‌ڵام به‌ چه‌ندان بیانووی جۆراوجۆر ئه‌و بابه‌ته‌یان دواخست و ئه‌نجامیان نه‌دا، له‌ كاتێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام پێداگریی له‌وه‌ ده‌كرد‌ پێویسته‌ عێراق ئه‌و كاره‌ بكات و مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم، هه‌مان ئیمتیاز و مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ كارێكه‌ ده‌بوو پێشتر بكرایه‌.
زیاتر گوتی، ئه‌و كاره‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كراوه‌، پێشتر چه‌ندان جار له‌ گفتوگۆ و دانیشتن و سه‌ردانه‌كانی حكوومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خشته‌یه‌ به‌ هاوتای خانه‌نشینانی هه‌رێم ئاماده ‌كراوه‌، ئه‌مه‌ كاری حكوومه‌ته‌، به‌ڵام هه‌ندێ حزب و لایه‌ن خۆیان كردووه‌ به‌ پاڵه‌وان و كردوویانه‌ به‌ده‌ستكه‌وتی خۆیان، حكوومه‌تی عێراق هیچ ناكات له‌سه‌ر قسه‌ی حزب و په‌رله‌مانتار كار ده‌كات، هه‌ر شتێك بكرێت له‌ نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌بێت،  ئێسته‌ زۆرن كه‌ خۆیان ده‌كه‌ن به‌ پاڵه‌وان و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌یكه‌نه‌ ئامرازێك بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ بكه‌ن و بیكه‌ن به‌ موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك و چه‌واشه‌كاری به‌سه‌ره‌وه‌ بكه‌ن.

شانده‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ن

نه‌زیره‌ جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به‌ “وشه‌”ی راگه‌یاند، پێوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر دوو حكوومه‌ت ده‌بێت، هه‌موو كات گفتوگۆ هه‌یه‌، شانده‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كه‌ ده‌چنه‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌ت گفتوگۆ ده‌كه‌ن و پرس و بابه‌ته‌كان باس ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان، كه‌واته‌ حكوومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌، ره‌نگه‌ بۆ پرسه‌ سیاسییه‌كان قسه ‌له‌گه‌ڵ حزب بكرێت، به‌ڵام بابه‌تی مووچه‌ و پاره‌ ئه‌وانه‌ له ‌نێوان دوو حكوومه‌ت ده‌بێت.
نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د خانه‌نشین، به‌ “وشه‌”ی راگه‌یاند، ”دوای چه‌ندان هه‌وڵ و چاوه‌ڕوانی، دواجار توانرا مووچه‌ی ئێمه‌ی خانه‌نشینی هاوتای مووچه‌ی خانه‌نشینانی عێراق بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێم كارێكی گه‌وره‌ی كرد كه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی هاوتا كرد، خانه‌نشینان دوای چه‌ندان ساڵ شایانی ئه‌وه ‌بوون ئه‌و خزمه‌ته‌ بیانگرێته‌وه‌ و ئه‌و ئیمتیازه‌یان هه‌بێت”.
وشه‌/ تایبه‌ت

س: wishe.net

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین