هەورامان نیوز
حه‌ماس به‌رانبه‌ر نوێترین لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و رای گه‌یاند، كه‌رتی غه‌زه موڵك نییه تا دۆناڵد تره‌مپ كڕین و فرۆشتنی پێوه بكات.
عیزه‌ت ره‌شق له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی حه‌ماس رای گه‌یاند، فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌موو ئه‌و پلانانه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه كه بۆ گواستنه‌وه‌یان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر دانراوه.
وه‌ڵامه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر پێداگریی كردبوو سووره له‌سه‌ر كڕین و خاوه‌ندارێتیی غه‌زه، له‌وانه‌یه به‌شێك له خاكه‌كه بداته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا رۆڵ بگێڕن.
ئه‌و زۆر به راشكاوی به رۆژنامه‌نووسانی گوت، غه‌زه ده‌كاته شوێنێكی زۆر گه‌شه‌سه‌ندوو و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه گرنگی به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌دات، ده‌یه‌وێت دڵنیا بێت له‌وه‌ی گیانیان پارێزراوه و ته‌نانه‌ت گوتی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له داهاتوودا مافی په‌نابه‌رێتییان پێ بده‌ن.
به‌گوێره‌ی ”عه‌ره‌بیه” ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشوازیی له فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كه‌ن و هاوكات ئاشكرای كرد، به‌مزووانه چاوی به محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه ده‌كه‌وێت.
پێویسته بگوترێ لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدایه پێشتر پێشنیازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئوردن و میسر ره‌ت كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دواوه بوو.
وڵاتانی عه‌ره‌بی پێداگرییان له رێگه‌چاره‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام تره‌مپ له‌وباره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كۆشكی سپی لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپیان خاو كردبووه‌وه و به میدیاكانیان گوتبوو، گواستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی تا ئه‌و كاته‌یه غه‌زه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
س: wishe.net