هەورامان نیوز
گوتەبێژی ئەنساروڵای حووسی لە یەمەن رای گەیاند، كۆمەڵێك مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە و هاوكات دووپاتی كردەوە، رێگە نادەن لە دەریای سوور هیچ جووڵەیەكی كەشتیوانی پێوەندیدار بە ئیسرائیل بكرێت.
یەحیا سەریع گوتەبێژی حووسییەكانی یەمەن، ئەمڕۆ دووشەم هەشتی حوزەیران رای گەیاند، كۆمەڵێك مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، چەندان ئامانجی هەستیاریان لە ناوچەی یافای ئیسرائیل پێكاوە.
هەروەها گوتی، “ئابڵۆقەیەكی تەواو لە كەشتیوانی سەربە ئیسرائیل لە دەریای سوور رادەگەیەنین”.
شەوی رابردوو ئێران و ئیسرائیل دەستیان بە هێرشەكانیان دژ بە یەكتر كردەوە، دوای نزیكەی دوو مانگ لە ئاگربەست. حووسییەكانی یەمەن میلیشیایەكی سەربە ئێرانن و لە بەرژەوەندیی ئێران هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل.
س: wishe.net







