هەورامان نیوز
هەرێمی کوردستان تەنیا 48 کاتژمێر مۆڵەت بە بەغدا دەدات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەگەر وەڵامێکی ئەرێنی نەداتەوە، ئەوا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەو بژاردانەی کە لەبەردەمیدان، کشانەوەش لە پڕۆسەی سیاسی عێراق یەکێکە لە بژاردەکان.چی ڕوودەدات: فراکسیۆنی پارتی بڕیاریداوە ئیتر بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق نەکات هەتا بەغدا بە ئەرێنی وەڵام دەداتەوە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەنێرێت، ئەمە وەکو هەنگاوی یەکەمە.زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان، ئەمریکاشی ئاگادار کردووەتەوەو وتوویەتی، تەنیا ئەم 48 کاتژمێرە چاوەڕێ دەکەین، پێشیان وتوون ئەگەر بەغدا وەڵامی نەبوو چی دەکەن، واتە بژاردەکانیشیان داوە بە ئەمریکییەکان.لەلایەکی دیکەوە: پارتی قسەی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە، بەهەمان شێوە هەڵوێستی یەکێتیش ئەرێنییە و وتوویەتی ئێمەش لەگەڵتانین، بکشێنەوە ئێمەش دەکشێینەوە.دوێنێش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتی، بەغدا بەم داواکارییانەی دەیەوێت هەیبەتی کوردستان کەم بکاتەوە، ئەو پێشنیازانەی کە کردوونی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئەگەر قبووڵیان بکەین، واتە دەستوورمان پێشێل کردووە.
س: www.ava.news




