هەورامان نیوز

خامنەیی لە وتاری هەینیدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات

خامنەیی لە وتاری هەینیدا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات

هەورامان نیوز
 

  • خامنەیی دوای پێنج ساڵ جارێکی تر خۆی وتاری هەینیی ئەمڕۆی تاران پێشکەش کرد و لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا خامنەیی زیاتر پڕژایە سەر جەنگی غەزە و پرسی فەلەستین و پێگەی حزبوڵا و هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد ئەگەر پێویست بکات جارێکی تر هێرش دەکاتەوە سەری.

 

  • عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای قسەکانیدا کە راستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە پەخش دەکرا گوتی رووی قسەکانی ئەوڕۆکەی زیاتر بۆ برایانی لبنان و فەلەستینە و بنەما بەرگرییەکانی ئیسلام ئەرکی سەر شانی ئەوی روون و ئاشکرا کردووە و هیچ کەسێک بۆی نییە رەخنە لە حزبوڵای لبنان بگرێت و پێی بڵێت بۆچی بەرگریتان لە خەڵکی غەزە کردووە.

 

  • ئەو بەرگری لە هێرشەکەی ساڵی رابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلیش کرد کە سێ رۆژی ماوە ساڵێک بەسەریدا تێپەرێت و بەهۆیەوە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران کە زۆربەیان سڤیل بوون و 252 کەسی تر بە بارمتە گیران.

 

  • هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی حەماسیشی بە یاسایی و هەنگاوێکی نێودەوڵەتییانە ناوبرد.

  • رێبەری کۆماری ئیسلامی پێداگری کرد کە ماف بە فەلەستینییەکان دەدات هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی حەماسیشی بە یاسایی و هەنگاوێکی نێودەوڵەتییانە ناوبرد.

 

  • خامنەیی بەرگری لەو هێرشەیش کرد کە لە یەکی ئەم مانگەدا ئێران کردیە سەر ئیسرائیل و بە 180 مووشەک ئەو وڵاتەی کردە ئامانج و گوتی ئەگەر پێویست بکات ئەوا لە داهاتوودا ئەو جۆرە هێرشانە بە شێوەیەکی توندتر دووبارە دەکەنەوە.

 

  • نوێژی هەینیی ئەمڕۆی تاران لە کاتێکدا دەخوێنرێت کە سەرۆکی هەر سێ دەسەڵاتی جێبەجێکردن، پەرلەمان و دادی ئێران لە ریزی پێشەوەی نوێژخوێنان دانیشتوون و نوێنەری حزبوڵا لە تارانیش لە تەنیشتیان دەبینرێت.

 

  • خامنەیی دوای پێنج ساڵ لە کاتێکدا خۆی پێشنوێژخوێنیی هەینیی تاران بەرێوە دەبات کە ئیسرائیل هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی یەکی مانگی کردووە و هێشتا دیار نییە بە چ شێوەیەک وەڵامی ئێران دەداتەوە.

س: wishe.net

Exit mobile version