• هەواڵی بەپەلە

خوێندنی باڵا:هەوڵدەدەین کورسی خوێندن بۆ سەرچەم دەرچوانی پۆلی 12 دابینبکەین

بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ هەوڵدەدرێت كورسیی خوێندن بۆ سەرجەم خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت.

د. خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە کەناڵ 8ی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا هەوڵدەدات كورسیی خوێندن بۆ سەرجەم دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بڕەخسێنێت.

دەشڵێت:”پلانی ئەمساڵی وەزارەت ئەوەیە زیاتر لە 60 هەزار كورسیی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان هاوشێوەی چەند ساڵی رابردوو بۆ دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت”.

دوێنێ هەینی 19ی تەمموزی 2024، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەی راگەیەندرا.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین