• هەواڵی بەپەلە

خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لە سلێمانی دەستی پێکرد

هەورامان نیوز

ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان و ناڕەزایی مامۆستایان لە سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیپێکرد و داوای پێدانی مووچەکانیان دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر مامۆستایانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایی و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرد تا ئەوکاتەی مووچەکانیان پێدەدرێت.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران، مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بارگرانی بۆ سەر بژێوی ژیانیان دروستکردووە.

س: xelk.org

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین