هەورامان نیوز
دادگەی فیدڕاڵی سکاڵایەکی سەرۆککۆماری عێراقی دواخست کە تایبەتە بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی و لەکاتی خۆییدا.چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق تاوتوێ بکات کە دژی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و تەیف سامی، وەزیری دارایی تۆماری کردووە، تێیدا داوا دەکات فەرمانێکی سالاری بەپەلە دەربکرێت و وەزارەتی دارایی پابەند بکرێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ هەموو مانگەکانی پێشوو و داهاتوو.زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا، دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکەی بەه ۆکاری دادبینی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بۆ 18ـی ئەم مانگە دواخست.
س: www.ava.news