هەورامان نیوز
بەهۆی بەردەوامی و خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، داوا لە دانیشتووانی ناوچەی هۆڵیوود دەکرێت ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025، ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی سانتا مۆنیکا لە باکووری ڕۆژئاوای لۆس ئەجلۆس کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلۆس سەبارەت بە زیانەکان ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هۆکارەکەش خێرایی بایە لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: داوا لە دانیشتووانی ناوەندی ناوچەی مێژوویی هۆڵیوود کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان.
زانیاری زیاتر: ئەم ئاگرە بەهۆی بای بەهێزەوە زیاتر تەشەنە دەکات و بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە هەزار و 500 باڵەخانە و زیاتر لە 100 هەزار کەسی ئاوارە کردووە.
س: www.ava.news