• هەواڵی بەپەلە

دانیشتووانی هۆڵیوود ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن

هەورامان نیوز

 

بەهۆی بەردەوامی و خێرا تەشەنەکردنی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، داوا لە دانیشتووانی ناوچەی هۆڵیوود دەکرێت ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

وێنەگەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025، ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی سانتا مۆنیکا لە باکووری ڕۆژئاوای لۆس ئەجلۆس کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلۆس سەبارەت بە زیانەکان ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هۆکارەکەش خێرایی بایە لە ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە: داوا لە  دانیشتووانی ناوەندی ناوچەی مێژوویی هۆڵیوود کراوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بەهۆی بوونی مەترسی لەسەر ژیانیان.

زانیاری زیاتر: ئەم ئاگرە بەهۆی  بای بەهێزەوە زیاتر تەشەنە دەکات و بووەتە هۆی سووتانی زیاتر لە هەزار و 500 باڵەخانە و زیاتر لە 100 هەزار کەسی ئاوارە کردووە.
س: www.ava.news

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here

بەناوبانگترین