هەورامان نیوز
ئه‌مرۆ یەکشەممە، 13-04-2025، بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان، لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. كۆنفڕانسه‌كه، دەرفەتێکی گونجاو و کەشێکی ئازاد دەڕەخسێنێت و ده‌بێتە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕۆڵ و كاریگەریی ئافرەتان له نێو ئۆرگان و ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
به‌پێی به‌دواداچونی ئاژانسی زاگرۆس، به‌رنامه‌ی رۆژانی داهاتووی كۆنفرانس، بریتی ده‌بێت له‌وه‌ی چۆن روانگه‌ی ئافره‌ت رێكبخرێته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی نوێ بۆ زیاتر رۆلی ئافره‌ت له كوردستان، له‌گه‌ل گفتووگۆكردن له‌سه‌ر راسپارده‌و پێشنیاره‌كان.له كۆنفرانسه‌كه پرسه حزبییەکان، سیاسی کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و بەڕێوەبردن، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
له‌ده‌ستپێكر كۆنفرانسی سه‌رۆك بارزانی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد گوتی: “لەوانەیە ببێتە دووبارەکردنەوە، بەڵام پێویستە ئینسان بیڵێت. من جارێکی دیکەش دەیڵێمەوە کە ڕۆڵی ئافرەتی کورد، قەت لە ڕۆڵی پیاو کەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێک جار زیاتریش نەبووبێت. و لە شۆڕشی ئەیلوول، لە شۆڕشی گوڵان و لە شەڕی داعش ڕۆڵێکی زۆر زۆر بەرچاویان هەبووە. شیرین عه‌بدولره‌حمان دینۆ، په‌رله‌مانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ زاگرۆس گوتی: “سه‌رۆك بارزانی به‌م قسه‌یه به‌بیری هه‌موو پارتی هێنایه‌وه كه مانه‌وه‌ی ئه‌م حزبه به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه ئافره‌ت پشتیوانی به‌هێزی بوون و له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژووی پارتی رۆڵیان هه‌بووه، بۆیه ئه‌م بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوو بۆ كچان و ئافره‌تانی تازه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه گرنگه بزانن كه چی كراوه له‌رابردوو و ئافره‌ت چۆن پشتیوانی شۆرش بوون”.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ پارتی كردی بێ وێنه‌بوو، نیشانی هه‌موو حزبه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و كوردستانی دا كه‌له‌پاڵ هه‌موو گیروگرفته‌كان و ئاسته‌نگیه‌كاندا كه‌چی پارتی ده‌ستبه‌رداری دۆزی ره‌وای ئافره‌تان نابێت و پشتیوانیان ده‌كات بۆیه گرنگه هاوشێوه‌ی كۆنفرانسی ئه‌مرۆ له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بكرێت له‌وێ گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م ئافره‌تان بخرێته‌روو”.
هه‌ر ئه‌مرۆ سەرۆک بارزانی بە ئافرەتانی کوردستانی ڕاگەیاند “ئێستەش ئەرکێکی زۆر گەورە و زۆر پیرۆز لەسەر شانی ئێوەیە، پەروەردەکردنی ئەم نەوەی نوێ. بەداخەوە ناحەزانی گەلی کوردستان، زۆر هەوڵیان دا، گەنجەکانمان بەلاڕێدا ببەن.ئینسان ئەگەر وەلای بۆ گەل و نیشتمانی نەبوو، قیمەتی نامێنێت، سەرگەردان دەبێت”. شیرین دینۆ، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك بارزانی مێژووین بیری ئێمه‌ی ئافره‌تانی هێنایه‌وه له‌وه‌ی رۆلی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌دووباره په‌روه‌رده‌كردنه‌وه و بونیادنانه‌وه‌ی تاك كورد به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسیارانه له‌به‌رانبه‌ر خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی خۆی به‌كه‌م نه‌زانێت و به‌هه‌موومانه‌وه هه‌وڵبده‌ین كلتووری كاڵبوونه‌وه‌ی نیشتیمان و هه‌ستی نیشتیمان په‌روه‌ری نه‌هێڵدرێت و ئه‌م هه‌سته زیندووبكرێته‌وه”.
هاوكات، د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، به‌شداربوو له كۆنفرانس و یه‌كێك له ئافره‌ته كاراكانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌شێكی زۆری وتاری سه‌رۆك بارزانی، جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر به‌هێزی و به‌رزیی پێگه‌ی ئافره‌ت له رێبازی بارزانی و فكری بارزان له رێزگرتن بۆ ئافره‌ت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردووه، كه هزری بارزان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بێت، هه‌ر له‌به‌ر گرنگیی ئافره‌تیش، كاتی خۆی بارزانیی نه‌مر پێشنیاری دروستكردنی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستانی كردووه و ئه‌وكات پارتی دركی به به‌هێزیی رۆڵی ئافره‌ت كردووه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا.
راشی گه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی، بیری ئێمه ده‌هێنێته‌وه، كه دروشمی خۆنه‌چه‌ماندن بۆ ئافره‌تی كورد مێژوویه‌كی پرشنكداری هه‌یه، نموونه‌ی له‌یلا قاسم، كه له‌بەردەم په‌تی سێداره‌دا ره‌تی كرده‌وه داوای لێبوردن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق بكات، به‌ڵكوو گوتی: (من داوای لێبوردن له گه‌لی خۆم ده‌كه‌م).
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ناوچه‌كه، كه به‌داخه‌وه رێژه‌ی توندوتیژی و هێرشكردنه سه‌ر ئافره‌تان و به‌كارهێنانی ئیرهابی فكری له دژیان گه‌شه‌ی كردووه، بەڵام پشتیوانیی فراوانی سه‌رۆك بارزانی له دۆزی ره‌وای ئافره‌تان داینه‌مۆیه‌كی گرنگه بۆ ئە‌وه‌ی ئافره‌تانی كوردستان به‌سه‌ر گیروگرفته‌كاندا زاڵ بن و هه‌وڵ بده‌ن هیچ ئاسته‌نگێك نه‌بێته هۆكاری ساردبوونه‌وه‌یان له به‌رگری له دۆزی ره‌وایان.
هاوكات له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌ی لەبارەی هۆشیارکردنەوەی دایکان لە پلانی “ناحەزان” بۆ بەلاڕێدابردنی منداڵەکانیان، سەرۆک بارزانی داوای لە ئافرەتان کرد “لەم بوارەدا دەبێت هیمەتێکی زۆر گەورە بکەن، بچنە نێو کۆمەڵگە و دایکان تێ بگەیەنن کە ئەمە خەتەرێکی گەورەیە ڕووبەڕووی ئێمە بووەتەوە، بەداخەوە هەتا حەددێکی زۆر تەئسیری خۆیشی کردبوو، ئێستە باشترە. خۆشحاڵین کە بینیمان بەم دواییانە، هۆشیارییەکی نەتەوەیی لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست دەبینرێت، لە ئەورووپا و لە ناو کوردستان. ئەمە جێی خۆشحاڵییە و ئومێدەوارین ئینشائەڵڵا بەردەوام بێت و بەرەو زیاتریش بڕوات.”
سەرۆک بارزانی باسی لە گرنگی و مافی ئافرەتان لە ڕێبازی بارزاندا بە درێژایی مێژوو کرد و دووپاتی کردەوە “گرنگی و مافی مافرەت بۆ ئێمە شتێکی زۆر زۆر پیرۆزە، چونکە پێشی 120 ساڵ، شێخی شەهید، شێخی گەورە، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە دوای ئەویش شێخ ئەحمەد، جەختیان لەوە کردووەتەوە، دەبێت ماف و ڕێزی ئافرەت پارێزراو بێت.
س: zagrosn.com